له ماوه‌ی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كورونا له شاری ووهانی چین سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و جیا له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته زۆرێك له وڵاتانی تری دنیا، ئه‌مه‌یش به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ داده‌نرێ، كه‌واته ئه‌م ڤایرۆسه چییه و چۆن سه‌ری هه‌ڵدا و چۆن ده‌توانین خۆمانی لێ بپارێزین؟ ئایا چاره‌سه‌ری پێویستی هه‌یه؟ نیشانه‌كانی چین؟
تا ئێسته چه‌ندان جۆری ڤایرۆسی كورونا تۆمار كراون و زۆربه‌یشیان له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوزارێنه‌وه و دواتریش له مرۆڤێكه‌وه ده‌چێته جه‌سته‌ی مرۆڤێكی تر و به دنیا بڵاو ده‌بێته‌وه، به گشتی شه‌ش جۆری ئه‌و ڤایرۆسه ناسراوه، كه بریتین له ڤایرۆسی كورونای سارس، ڤایرۆسی هه‌ناسه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڤایرۆسی مرۆیی تاجی، ڤایرۆسی كورونای مرۆڤ، كورونا 43 و كورونا ئێچ كه‌ی ی‌و وه‌ن، ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوویش له چین سه‌ری هه‌ڵدا به نوێترین جۆری ئه‌و ڤایرۆسه داده‌نرێت.
سه‌رچاوه‌كانی ڤایرۆسی كورونا چین؟
به گوێره‌ی سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر جۆره‌كانی پێشوو و ئێسته‌یش، ئه‌و ڤایرۆسه له گیانه‌وه‌رانه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و ساڵی 2002یش كه ئه‌و ڤایرۆسه له چین بڵاوبووه‌وه، توێژینه‌وه‌كان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه له پشیله‌وه مرۆڤ تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه، هه‌روه‌ها ساڵی 2012یش كاتێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوبووه‌وه، له وشتره‌وه بۆ مرۆڤ گوازرایه‌وه و یه‌كه‌م حاڵه‌تیش له سعوودیه تۆمار كرا، ئه‌و جۆره نوێیه‌ی ئێسته‌یش كه بڵاوبووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان له بازاڕی خواردنه ده‌ریاییه‌كانی شاری وهانی چین سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌شێكی تریش له‌و بڕوایه‌دان له مار و كوبرا گه‌یشتووه‌ته مرۆڤه‌وه و هه‌ندێكیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه شۆربای شه‌مشه‌مه‌كوێره كه خواردنێكی باوه له وهان گه‌یه‌نه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و ڤایرۆسه بووه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و بڵاوبوونه‌وه‌ی به دنیا.
ڤایرۆسه‌كه له گیانه‌وه‌رانه‌وه بۆ مرۆڤ گوازراوه‌ته‌وه و به خێراییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر ته‌شه‌نه ده‌كات و جیهان داده‌پۆشێت
نیشانه‌كانی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه؟
زانایان دووپات له‌وه ده‌كانه‌وه، كه تووشبووان به‌م ڤایرۆسه نوێیه سه‌ره‌تا تووشی سه‌رمابوون و هه‌وكردنی سییه‌كان ده‌بن، جیا له‌وه‌یش پله‌ی گه‌رمی له‌شیان به‌رز ده‌بێته‌وه و تووشی تایه‌كی به‌رده‌وام ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش سكچوون و هه‌ناسه‌ته‌نگی و ئاوهاتنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له لووت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامی ده‌بێت، دواجاریش هه‌وكردنی سیییه‌كان و گه‌روو و گه‌ده و سه‌رئێشه‌یه‌كی درێژ و دوورمه‌ودای لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر بگات به دۆخێكی مه‌ترسیداریش ئه‌وا گورچیله‌كان ده‌وه‌ستێنێت و سه‌ره‌نجام مرۆڤ تووشی مه‌رگێكی 100% ده‌كات.
چاره‌سه‌ر بۆ ڕزگاربوون له‌م ڤایرۆسه بوونی هه‌یه؟
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر نه‌خۆشی و په‌تایه‌كی ڤایرۆسی نوێ، بێگومان هیچ چاره‌سه‌ری نییه، به‌ڵكوو پێویستی به ماوه‌یه‌ك ده‌بێت، تا زانایان بتوانن ورده‌كارییه‌كانی گه‌شه‌ی ڤایرۆسه‌كه و ئه‌و كێشانه‌ی كه له جه‌سته‌ی مرۆڤی دروست ده‌كات دیاریی بكه‌ن و دواتر چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بدۆزنه‌وه، ئێسته هیچ ڤاكسینێكی دژ به‌و ڤایرۆسه بوونی نییه، به‌ڵام به به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری و چاودێریكردنی به‌رده‌وامی تووشبوو له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه، ده‌توانرێ خێرایی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسه‌كه بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌م بكرێته‌وه و بتوانرێ مرۆڤ زیاتر بهێڵرێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێ، بۆ ئه‌وه‌ی تووشبوون له ژیان بمێننه‌وه تا زانایان چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌دۆزنه‌وه.
چۆن خۆمان له تووشبوون به‌و ڤایرۆسه بپارێزین؟
به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه پزیشكییه‌كان و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، پاكڕاگرتنی ده‌ست و جه‌سته و سیسته‌مێكی خۆراكی به‌سوود بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و به‌هێزكه‌ری سیسته‌می به‌رگری و دووركه‌وتنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی سكچوون و تایه‌ی ماوه درێژ و پشوو ته‌نگی بوون، به باشترین هۆكاره‌كانی خۆپاراستن له تووشبون به‌و ڤایرۆسه داده‌نرێن.
باشترین ڕێ خۆپاراستن و دووركه‌وتنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی تا و هه‌ناسه‌ته‌نگی و سكچوونی به‌رده‌وامیان هه‌یه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری ته‌ندروستی داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، كاتێك كه‌سانی له‌مجۆره‌یان بینی، نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشبوون له نێو خه‌ڵك دوور بخرێنه‌وه، چونكه به مانه‌وه‌یان له نێو خه‌ڵك و نه‌گواستنه‌وه‌یان بۆ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی، ژیانی تووشبووان ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه و خه‌ڵكی زیاتریش تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن و به‌مه‌یش كۆنتڕۆڵكردنی زۆر قورس و ئه‌سته‌م ده‌بێت.
تا ئێسته ڤایرۆسی كورونای نوێ له چین و تایوان و تایلاند و كۆریای باشوور و ژاپۆن و ڤێتنام و فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندان وڵاتی تر بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه كۆبووه‌وه، به وردی تاوتوێی دۆخه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو باری نائاسایی له جیهان ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵكوو داوای كرد هه‌مووان هه‌وڵه‌كان بخه‌نه‌گه‌ڕ، تا به‌سه‌ر جۆری نوێی ڤایرۆسی كورونا زاڵ بن.