سه‌رچاوه‌كانی ته‌ناهی ئاشكرایان كرد، كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێكی نه‌ناسراو ده‌ستدڕێژی گولـله‌ی له خۆپێشانده‌رانی شاری كه‌ربه‌لای باشووری عێراق كردووه و دواتریش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون، له شاری به‌غدایش له به‌رده‌وامی گرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ته‌ناهی و خۆپێشانده‌ران، دوو خۆپێشانده‌ر گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له كه‌ربه‌لا به میدیاكانی عێراقی ڕاگه‌یاند، كه دوای سه‌عات 12ی شه‌وی ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێكی پڕ چه‌كداری جۆی لاندگرۆزه‌ر له به‌رانبه‌ر چێشتخانه‌ی روكن سوڵتان له نزیك گۆڕه‌پانی خۆپێشانده‌ران ده‌ستدڕێژی گولـله‌ی له خۆپێشانده‌ران كردووه و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕۆیشتووه.
توندوتیژییه‌كان به‌رده‌وامن و ڕێژه‌ی قوربانیان ڕوو له زیادبوونه
هاوكات له
به‌غدا، له گۆڕه‌پانی وه‌سبه‌ی نزیك گۆڕه‌پانی ته‌حریر دوو خۆپێشانده‌ر كوژران و كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤیش له عێراق ڕای گه‌یاند، كه له دوو ڕۆژی ڕابردوو 12 خۆپێشانده‌ران له به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق كوژراون و 220ی تریش برینداربوون.
ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار مانگه خۆپێشاندان له به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێسته نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س كوژراون و زیاتر له 25 هه‌زار كه‌سی تریش برینداربوون.