كۆمپانیای لینۆڤۆی چینی له پێشانگه‌ی ئامێره ته‌كنه‌لۆجی و ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ساڵی 2020 پێشكه‌وتووترین لاپتۆپی خۆی خسته ڕوو، كه وێڕای ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی زۆر پێشكه‌وتووی بۆ دانراوه، هاوكات پاڵپشتی له پێوه‌ستبوون به نه‌وه‌ی پێنجه‌می تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌كات.
ئه‌و لاپتۆپه نوێیه‌ی
لینۆڤۆ ناوی یۆگا 5Gیه و دیزاینێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش و جیاوازی بۆ كراوه و هاوشێوه‌ی لاپتۆپێكی ئاسایی، به‌ڵام به كێشی تابڵێتێك به‌رهه‌م هێنراوه و قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 14 ئینجه و به له‌مس كار ده‌كات و قه‌ڵه‌مێكی زیره‌كی له‌گه‌ڵ دانراوه، كه له‌و ڕێیه‌وه ده‌توانن به قه‌ڵه‌مه‌كه هاوشێوه‌ی كیبۆرد بنووسن و وێنه بكێشن.
پاڵپشتی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت ده‌كات و 10 هێنده‌ی لاپتۆپی تر خێرایه
ئه‌و لاپتۆپه نوێیه، به یه‌كه‌م لاپ‌تۆپ له‌سه‌ر ئاستی دنیایش داده‌نرێ، كه پرۆسیسه‌ری جۆری كوالكۆم سناپدراگۆن هه‌شت سی ئێكسی بۆ به‌كاربهێنرێت، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت پێوه‌ست ده‌بێ و سیسته‌می دروستكردنیشی به‌جۆرێك به‌رهه‌م هێنراوه، كه له‌گه‌ڵ خێرایی گواستنه‌وه‌ی داتاكان له نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت گونجاو بێت، بۆیه خێراییه‌كه‌ی 10 هێنده زیاتر له‌و لاپتۆپانه‌ی تر كه پشتیوانی له نه‌وه‌ی چواره‌می ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن.
ڕامی ڵاپتۆپهكه 16 گێگابایته و هارده‌كه‌ی له جۆری ئێس ئێس دییه و 512 گێگابایته و توانای فرهوانكردنیشی هه‌یه و پاترییه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه ده‌توانرێ 24 سه‌عات به به‌رده‌وامی كاری پێ بكه‌ن، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی نرخ و ساتی خستنه بازاڕی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.