حزبه كوردییه‌كانی ئێران بڕیاریان داوه له هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی وڵاته‌كه‌دا، داوا له جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن به‌شداریی نه‌كه‌ن و بایكۆتی بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ تا زۆرترین خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن دوور بخه‌نه‌وه. به‌ڵام چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن "ئه‌و حزبانه ناتوانن كاریگه‌ریی باش له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات دروست بكه‌ن".
بڕیاره مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران به‌ڕێوه بچێت، حزبه كوردییه‌كانیش بڕیاریان داوه له رێی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یانه‌وه بایكۆتی بكه‌ن، چونكه ده‌ڵێن حكوومه‌تی ئێران ده‌یه‌وێ له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌رعییه‌ت به مانه‌وه و دیكتاتۆریی خۆی بدات. ئاشكرای ده‌كه‌ن كه "په‌رله‌مانی ئێران هیچ سوودێكی بۆ كورد و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌بووه".
محه‌مه‌د ساڵح قادری به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێسته، حزبه‌كانی ناوه‌ندی هاوكاری كۆ بووینه‌وه و بڕیاری كۆتا ئه‌وه‌بوو، له‌به‌ر چه‌ندان هۆكار بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین.
قادری بۆ "وشه" گوتی، "ئێمه خۆمان به‌شدار نین، به‌ڵام هه‌ڵوێستی سیاسیمان ئه‌وه‌یه كه پێویست نییه و نابێ كورد به‌شداربی له‌و هه‌ڵبژاردنه بكات، چونكه ئێران ده‌یه‌وێ ئه‌مجاره له ڕێی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ڕه‌وایه‌تیی خۆی به ده‌ست بهێنێته‌وه".
"بڕیاره‌كه هه‌ر حزبه‌كانی ناوه‌ندی هاوكاری نین، به‌ڵكو حزبه‌كانی تریش هه‌مان بڕیاریان داوه، به هه‌موو جۆرێك به‌شداری له هه‌ڵبژاردن درێژه‌دانه به‌و ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌ی ئێسته‌ی ئێران". قادری وای گوت.
حزبه‌كانی ئێران ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆكانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه، له هه‌رێمی كوردستان داده‌نیشن و خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتیش گله‌یی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن دوورن و ئاگایان له ڕۆژهه‌ڵات نه‌ماوه.
تا له ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پشتگیری نه‌كرێن، سه‌رگرتنی به‌رنامه‌كانیان ئه‌سته‌مه
هاوار قادری چاودێری سیاسی و ئاگاداری دۆخی ئێران به"وشه"ـی گوت، "به بڕوای من ناكۆكی و كێشه‌كانی نێوان حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، ته‌واو لاوازی كردوون. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆیه‌ك كه له‌ناو ڕۆژهه‌ڵات خه‌ڵكیش زۆر پابه‌ندیان نه‌بن، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو بینیمان ئه‌و حزبانه بایكۆتیان كرد، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆری كورد ده‌نگیان دا."
هاوار ده‌ڵێ، "زۆر گرنگه به‌ر له‌هه‌ر بڕیارێك به‌تایبه‌ت دوای ئه‌م بارودۆخه تازانه‌ی ئێران، ئه‌و حزبانه به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی بێ ناكۆكی دروست بكه‌ن، كه به‌رنامه و پلان و ستراتیجی ڕوون بده‌ن به خه‌ڵك بۆ ڕۆژهه‌ڵات له ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ر هه‌لومه‌رجێك، چونكه تا له ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پشتگیری نه‌كرێن، سه‌رگرتنی به‌رنامه‌كانیان ئه‌سته‌مه."
كامیل نوورانی فه‌رد ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، پێی وایه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئێران ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆڤانه‌یه، ده‌بێ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتیش به گه‌رموگوڕی دژی هه‌ڵبژاردن بوه‌ستنه‌وه و نه‌چن بۆ ده‌نگدان.
"ناكرێ ڕژێمێك به درێژایی حوكمه‌كه‌ی بتچه‌وسێنێته‌وه و سته‌مت لێ بكات، ئێسته له سایه‌ی ئه‌و سیستمه‌دا بچی بۆ ده‌نگدان كه ده‌زانی هه‌ر ئه‌و ڕژێمه ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر له ئێسته‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه دیاره، بۆیه بایكۆت باشترین وه‌ڵامه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران". فه‌رد وای گوت.
به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا بۆچوونی پێچه‌وانه هه‌یه كه ده‌ڵێ ده‌بێت كورد به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات.
حامید محه‌مه‌د شاره‌زا له كاروباری ئێران به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئێران له‌لایه‌ن كورده‌وه، بژارده‌یه‌كی گونجاو و تاوتوێكراو نییه، له‌وانه‌یه ئه‌نجامه‌كانی دابڕان و په‌راوێزخستنی زیاتری كوردی لێ بكه‌وێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی 2005 له سوننه‌كانی عێراق ڕووی دا.
ئاماژه‌ی دا، "ئاشكرایه به بایكۆتی كورد بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، ناتوانێ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی به‌هێز به‌جێ بێڵێت، كه بۆ داهاتووی كورد و دۆزه سیاسییه ڕه‌واكه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بێ، به‌ڵكو گرنگه ده‌نگی كورد بۆ ئه‌وه بێت كه كاندیدێكی باشتر له‌ویتر ده‌ربچێت، ئه‌گه‌رنا له‌وانه‌یه به‌هۆی بایكۆتی كورده‌وه، خراپترین كاندید سه‌ربكه‌وێ و ئه‌وه‌نده‌ی تر پاشه‌كشه به داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكرێ."
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال