ئیداره‌ی راپه‌ڕین ئاگه‌داری سه‌رجه‌م كرێچییان ده‌كاته‌وه كه فۆڕمی وه‌رگرتنی شوقه‌ی كرێچییان ده‌ست پێ ده‌كات. به‌رپرسێكی كرێنشینانیش ئاشكرای ده‌كات، به‌منزیكانه دابه‌شكردنی فۆرم سه‌رجه‌م كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ـی كانوونی دووه‌م، به‌كر حه‌مه‌عه‌لی به‌رپرسی لقی ڕاپه‌ڕینی كرێنشینان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ته‌واوبوونی به‌شێك له یه‌كەکانی نیشته‌جێبوون، به‌منزیكانه دابه‌شكردنی فۆڕم بۆ وه‌رگرتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌رپرسی لقی ڕاپه‌ڕینی كرێنشینان گوتی، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كاره‌كانی خێرا كردووه تا ئه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه بۆ كرێنشینان دروست ده‌كرێ، له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كان به‌خێرایی ته‌واو بكرێت.
له به‌رانبه‌ردا كه‌سی سوودمه‌ند ده‌توانێ له ماوه‌ی 25 ساڵ به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه یان ساڵانه تێچووی یه‌كه نیشته‌جێیه‌كه بداته‌وه
له ئاگه‌دارییه‌كه‌ی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕیندا ئاشكرا كراوه، ئاگاداری سه‌رجه‌م كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان له هاووڵاتی و فه‌رمانبه‌رانی دانیشتووی شارۆكه‌ی رانیه ده‌كه‌ین، ئیداره‌ی راپه‌ڕین له رێی لیژنه‌یه‌كی راسپێردراو به سه‌رۆكایه‌تیی قایمقامی رانیه، هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی 48 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ناو رانیه كه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێی سه‌ركه‌پكان، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، دابه‌شكردنی یه‌كه‌كان له رێی فۆڕمێكی تایبه‌ت و به‌شێوه‌ی خاڵبه‌ندی ده‌بێت له ژێر رۆشنایی یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2008 هه‌مواركراو به یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2011، (یاسای دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق) رێنوێنیی ژماره (١)ی ساڵی 2012ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن.
ئاشكرا كراوه كه كه‌سی سوودمه‌ند به‌بێ پێدانی پێشه‌كی له‌م یه‌كه نیشته‌جێیانه‌ی پێی ده‌درێت، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا كه‌سی سوودمه‌ند ده‌توانێ له ماوه‌ی 25 ساڵ به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه یان ساڵانه تێچووی یه‌كه نیشته‌جێیه‌كه بداته‌وه به حكوومه‌ت و لایه‌نی پێوه‌ندیدار.
ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه، هاووڵاتییان بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری راپه‌ڕین بكه‌ن كه له رێكه‌وتی 1/2/2020 تا 3/3/2020 به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای ئه‌و ماوه‌یه هیچ كه‌سێك مافی وه‌رگرتنی فۆڕمی نابێت.