دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كه به‌هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بریندار بوو، ئه‌مه‌ریكا داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات دامه‌زراوه دیپلۆماتییه‌كانی بپارێزێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد پابه‌ند بێت به ئه‌ركی سه‌رشانی له پاراستنی دامه‌زراوه دیپلۆماتییه‌كان.
لە ماوەی پێنج مانگی رابردوو 14 هێرش كراوەتە سەر فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی ئەمەریكا
زیاتر روونی كرده‌وه، له مانگی ئه‌یلوولی رابردوو تا ئێسته زیاتر له 14 هێرش له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كراوه‌ته سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی ئه‌مه‌ریكایی له عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێی وایه دۆخی ته‌ناهی سه‌قامگیر نییه و هێشتا میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یان لێ ده‌خوازێت كه زیاتر هۆشیار بن.
به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سێ مووشه‌ك به‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وت و یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان چێشتخانه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌ی كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی باڵوێزخانه‌كه بریندار بووه.
تا ئێسته باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هێرشه‌كه نه‌داوه كه به‌دیاریكراوی چه‌ند كه‌س بریندار بوونه و ئه‌وانه‌ی بریندارن عێراقین یان ئه‌مه‌ریكایین.