كچێكی شنگالی كه له كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان ته‌مه‌نی 15 ساڵ بووه و ئێسته له كه‌لار ده‌خوێنێ, باس له‌و نه‌هامه‌تییانه ده‌كات به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یدا هاتووه و ده‌ڵێ، دڵیان رێ نادات بۆ شنگال بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه كه‌سانی نزیكیان به‌هۆی تیرۆریستانی داعشه‌وه بوونه‌ته قوربانی.
شه‌یدا جه‌عفه‌ر /21 ساڵ/، كچه ئاواره‌یه‌كی شنگاله و قوتابیی قۆناغی دووه‌مه له به‌شی هه‌واسازی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كه‌لار، له به‌شی ناوخۆیی قوتابیان له كه‌لار ده‌مێنێته‌وه و خوازیاره به سه‌ركه‌وتوویی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
شه‌یدا كه ئێسته ماڵیان له بازیان /رۆژئاوای سلێمانی/ـیه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا، له 2014دا كه داعش په‌لاماری شنگالی دا و ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو. خۆی ده‌ڵێ "هه‌رچه‌نده به به‌راورد به ئێسته منداڵتر بووم، به‌ڵام خاوه‌نی هه‌ستێكی تایبه‌ت بووم و هه‌ستم به ئازاری هاووڵاتییانی ناوچه‌كه به‌ده‌ست تیرۆریستانه‌وه ده‌كرد و ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆرم چه‌شت".
به‌هۆی كوشتنی خاڵم به‌ده‌ستی داعش، دڵمان رێ پێ نادات بگه‌ڕێینه‌وه شنگال
شه‌یدا ده‌ڵێ، ئه‌و شه‌وه‌ی داعش هێرشی كرد، له‌گه‌ڵ دایك و باوك و خوشك و برا و كه‌سوكار، خۆمان گه‌یانده سه‌ر چیای شنگال، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زۆر ماندوو و برسی و تینوو بووین، پاشان خۆمان گه‌یانده سووریا، دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ڕاینه‌وه بۆ زاخۆ و له‌وێشه‌وه هاتین بۆ بازیان له سلێمانی.
شه‌یدا هه‌رچه‌نده شنگالییه و ناوچه‌یه‌كه‌یان به ئێزیدی ناسراوه لای خه‌ڵك، به‌ڵام وه‌ك خۆی گوتی "له خێزانێكی مسوڵمانه، كاتێك بینییان داعش هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان مسوڵمان و نامسوڵمان ناكات له تاوان و كوشتن، بۆیه چاره‌یان نه‌بوو جگه له‌وه‌ی را بكه‌ن و خۆیان رزگار بكه‌ن".
ئه‌و به‌ده‌م هه‌نسكی گریانه‌وه قسه‌ی بۆ "وشه" كرد و باسی له‌وه كرد كه خاوه‌نی دوو برا و خوشكێكه، دایكیشی به‌هۆی رووداوه‌كانی شنگال و بینینی مه‌رگی برا و كه‌سوكارییه‌وه، تووشی نه‌خۆشیی دڵ هاتووه و له‌سه‌ر جێ كه‌وتووه.
"زۆر كه‌سی دایكم شه‌هید كران، نزیكترین كه‌سی برایه‌كی بوو، بۆیه دوای له‌ده‌ستدانی خاڵمان، دڵمان رێی ئه‌وه‌مان نادات بگه‌ڕێینه‌وه شنگال" شه‌یما وای گوت.
وشه/ سه‌بری هۆرێنی