پارێزگاری هه‌ولێر هۆشداری به هاووڵاتییانی هه‌ولێر ده‌دات، داوا دەکات له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و له دووی شوبات هه‌ڵمه‌تی بڕینی كاره‌بای زێدەڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ـی كانوونی دووه‌م، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، له ڕۆژی دووی شوبات بڕینی كاره‌بای زێدەڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات، سه‌رجه‌م هێزه و قایمقامه‌كان به‌شداری له لیژنه‌ی بریِنی سه‌رپێچییه‌كان ده‌كه‌ن و نوێنه‌ریان له لیژنه‌كه هه‌یه، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین به‌هه‌موو جۆرێك خۆیان له سه‌رپێچییه‌كان بپارێزن تا دووچاری سزای گرتن و ماددی نه‌بنەوە.
هیچ فشارێك له چاكسازی و نه‌هێشتنی سه‌رپێچی كاره‌با ڕامان ناگرێت
پارێزگاری هه‌ولێر گوتی، هیچ فشارێك له چاكسازی و نه‌هێشتنی سه‌رپێچی كاره‌با ڕامان ناگرێت، بۆیه ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانمانه و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی بڕی دیاریكراوی كاره‌بای نایاسایی ئاشكرای كرد، له %20ـی كاره‌بای هه‌ولێر ده‌دزرێت، بۆیه هیوادارین هاووڵاتییان هاوكاربن و مامۆستایانی ئاینی پشتگیرمان بكه‌ن و هاووڵاتییان هۆشیار بكه‌نه‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، بۆ تاپۆکردنی یه‌كه نیشته‌جێبووه‌كان پێشتر پاره‌ی گرێبه‌ست وه‌رده‌گیرا، ئێسته ئه‌وه نه‌ماوه و به ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئەو مەرجە لەسەر بەشداربووان هەڵگیراوە، هه‌روه‌ها بۆ مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بڕیاری بێده‌نگكردنیان دراوە، ده‌بێت مۆلیده‌ی شوێنه بازرگانییه‌كانیش بێده‌نگ بكرێن ته‌نانه‌ت مۆلیده‌ی ماڵیش ئه‌و بڕیاره ده‌یگرێته‌وه.