به‌رپرسێكی ڕێكخراوی 'پارێزگاریی له كرێكارانی بیانی' ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو سێ كچه كرێكاری بیانی ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر.
ساڵی ڕابردوو دوو كچ رزگار كراون له‌ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ـی كانوونی دووه‌م، حه‌مه هه‌ژار سه‌رۆكی رێكخراوی رۆشنبیری و داكۆكی له كرێكارانی بیانی، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، ساڵی رابردوو توانراوه 120 كێشه‌ی جۆراوجۆری وەک وه‌رگرتنی پاسپۆرت، پێنه‌دانی كرێ، به‌ندكردن، لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆ كرێكاران چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی داكۆكیكار له كرێكاران گوتی، ساڵی ڕابردوو دوو كچ رزگار كراون له‌ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق كه مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنیان پێ كرابوو، هەروەها به هه‌مه‌هه‌نگی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌یسی 180 كچ و كوڕمان كه بازرگانییان پێوه كراوه جوڵاند، سێ كچیش ده‌ستدرێژی سێكسی كرابووه سه‌ریان و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
باسی له‌وه‌ش كرد، رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كرێكارانه‌ی لای ئێمه تۆمار كراوه 15 كرێكاری بیانی بوو، توانراوه قه‌ره‌بوی سێ كرێكار به بڕی 20 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ریه‌كه‌یان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان بکرێت، جگه له‌وه به بڕی 6 هه‌زا رو 800 دۆلار قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی كرێكارێك كراوه‌ته‌وه کە له كاتی كاركردن گیانی له‌ده‌ست داوه، لەگەڵ ئەوەشدا گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ وڵاتی خۆی لە ئەستۆی ئێمە بووە.