بڕیاره له 11ی شوبات، كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین و به‌هێزترین مۆبایلی له جۆری گالاكسی ئێس 20 بخاته بازاڕه‌وه كه ته‌نیا ناوه‌كه‌ی گۆڕدراوه ئه‌گینا خۆی گالاكسی ئێس 11یه و وه‌ك بڕیاره كۆمپانیاكه گه‌وره‌ترین شاشه‌ی بۆ داده‌نێت كه ته‌نانه‌ت له ئایفۆن 11 پرۆ ماكسیش گه‌وره‌تره.
ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
thesun" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه سامسۆنگ به‌نیازه گه‌وره‌ترین شاشه بۆ گالاكسییه نوێیه‌كه‌ی دابنێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی یه‌كه‌م كۆمپانیا كه مۆبایلێك دروست بكات شاشه‌كه‌ی 7.0 ئینج بێت، چونكه ئه‌مه گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ی شاشه‌یه كه تا ئێسته بۆ مۆبایل دانرابێت.
شاشەی گالاکسی ئێس 20 تەنانەت لە ئایفۆن 11 پرۆ ماکسیش گەورەتر دەبێت
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه تا ئێسته‌یش گه‌وره‌ترین شاشه‌ی مۆبایل 6.7 ئینجه كه هواوی دروستی كردووه و دوای ئه‌ویش 6.5 ئینجه كه ئه‌پڵ بۆ ئایفۆن 11 پرۆ ماكسی داناوه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه سامسۆنگ بۆ گالاكسی ئێس 20 شاشه‌یه‌كی 6.9 یان 7.0 ئینجی دابنێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره و تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.