له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی ئه‌ڵمانی، دووپات له‌گرنگیی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق كرایه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانی سوپاسی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستانیان كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی كانوونی دووه‌م، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌ڵمانیا دووپات كرده‌وه كه بڕیاری داوه له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به مه‌شق و ڕاهێنان به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له عێراق به پێویست زانی.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانی سوپاسی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستانیان كرد بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی مه‌سیحییه‌كان، دووپاتیشیان كرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ك پێشتر ئه‌ڵمانیا له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت.
له كۆتاییشدا نووسراوه، تاوتوێكردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، دۆخی عێراق و سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتی، مه‌ترسیی تیرۆر و پێویستیی عێراق به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی تیرۆر، چه‌ند ته‌ورێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.