زیاتر له مانگێكه قه‌یسه‌ریی كۆنی كفری به‌شێكی ڕووخاوه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كاری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌كردووه، ئێسته به‌شێك له هاووڵاتییان ده‌یانه‌وێ خۆیان كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
شاره‌وانی داوای كرد لیژنهپێك بێنین
سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019 به‌هۆی بارانه‌وه قه‌یسه‌ریی كۆنی كفری به‌شێكی ڕووخا، دوای هه‌فته‌یه‌ك وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كرد زیانه‌كانی بخه‌مڵێنن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه، بهلاَم هۆی دواخستنی خسته‌رووی زیانه‌كان له رێی "وشه"وه ئاشكرا ده‌بێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی كانوونی دووه‌م، به‌رزان كه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له ناوه‌ڕاستی مانگی 12ی ساڵی پاره‌وه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی داوای كرد لیژنهپێك بێنین بڕی زیانه‌كان بنیرن بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و كاره نه‌كراوه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی شوێنه‌واری كفری بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له یه‌كه‌م بارانی ئه‌مساڵ زیان به‌ر ده‌روازه‌ی به‌غدادی ئه‌و قه‌یسه‌ریه كه‌وت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ده‌روازه‌كانی سلێمانی و رۆژههلاَتی قه‌یسه‌ریه‌كه سالاَنی پێشتر زیانیان پێ گه‌یشتبوو.
دووپاتیشی كرده‌وه كه له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا ته‌نگژه‌ی دارایی هۆكاربوو له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یسه‌ریه.
به‌ڵام قادر فاتیح سه‌رۆكی شاره‌وانیی كفری قسه‌یه‌كی جیاواز له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یسه‌رییه ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ندێك له هاوولاَتییان كه دووكانیان له‌و قه‌یسه‌رییه هه‌یه ده‌ڵێن خۆمان نۆژه‌نی ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌یش كێشه‌ی بۆ لیژنه‌ی به‌دواداچوونی شاره‌وانی دروست كردووه.
قه‌یسه‌ریی كفری یه‌كێكه له قه‌یسه‌رییه گه‌وره‌كانی باشووری كوردستان، مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر دووكانی هه‌بووه و جگه له چه‌ندان خان (خانی خه‌ڵووز، خانی مه‌لا عه‌باس ناسراو به خانی گه‌نم و خانی موحسین ئاغا) قه‌یسه‌رییه‌كه كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ی بیناسازیی ناوازه و جوانی بۆ كراوه وه‌ك گومه‌زی و تاقی كه‌وانه‌یی جۆراوجۆر و ده‌روازه‌ی فراوان و تونێل.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی