به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ پێشڕه‌وی له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په ڕووی دا.
چوار هه‌مه‌ری سه‌ربازی سوپایی عێراق له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی كانوونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه هه‌ندێك پێشڕه‌وی كراوه له قه‌ره‌ته‌په‌وه به ئاراسته‌ی شارۆكه‌ی كفری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ڕێگریی كراوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتی، چوار هه‌مه‌ری سه‌ربازی سوپایی عێراق له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو دوای نیو سه‌عات ههمهڕهكان دراونه‌ته‌وه به سوپای عێراق.
لای خۆیه‌وه لیوا عوسمان عه‌بدوڵا فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ "وشه" پشتڕاستكرده‌وه و ڕای گه‌یاند، سوپای عێراق له‌و سنووره ده‌یه‌وێ وا پێشان بده‌ن كه ناوچه‌ی زیاتریان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه وه‌ڵام دراونه‌وه كه پێشڕه‌وی نه‌كه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه سنووری گوندی عه‌لی خه‌له‌ف له باكوری قه‌ره‌ته‌په لەلایەن سوپای عێراقه‌وه به‌زێنراوه كه ئه‌و ناوچه‌یه پێشمه‌رگه پارێزگاری لێ ده‌كات، دوای گرتنی چه‌ند كه‌سێكیان هێزه‌كه كشانه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی