به‌یانی ئه‌مڕۆ توێژه‌كانی سه‌یدسادق بۆ داواكاری نه‌وت و كاره‌با خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا، چالاكان و ڕۆژنامه‌نووسان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان لێیان دراوه و ده‌ستگیر كراون، قایمقامی شاره‌دێكه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه‌س ده‌ستگیر كرابێت و لێیان درابێ ده‌ڵێ، ڕه‌وشی كاره‌با لای ئێمه له زۆر شاره‌كانی تری كوردستان باشتره.
هۆشیار محه‌مه‌د ڕۆژنامه‌نووس به "وشه"ی ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هاووڵاتییانی شاره‌دێ سه‌یدسادق، له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ڕێگرییمان لێ كرا. ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش له‌ناو خۆپێشانده‌ران بووه و له ڕۆژنامه‌نووسانی داوه.
به‌شداربووانی خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌یدسادق ده‌ڵێن، ماوه‌ی دوو ساڵه له سه‌یدسادق نه‌وت دابه‌ش نه‌كراوه
به‌شداربووانی خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌یدسادق ده‌ڵێن، ماوه‌ی دوو ساڵه له سه‌یدسادق نه‌وت دابه‌ش نه‌كراوه و سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه. له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كه‌دا حه‌وت كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه گیران كه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێویانده‌دا و دواتر ئازاد كراون.
لای خۆیه‌وه دیاری ڕه‌فیق قایمقامی شاره‌دێ سه‌یدسادق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دۆخی كاره‌بای سه‌یدسادق له به‌رانبه‌ر شاره‌كانی تری كوردستان باشتره و ڕۆژنه 15 سه‌عات كاره‌با به هاووڵاتیان ده‌درێ.
ڕوونیشی كرده‌وه كه دابه‌شكردنی نه‌وت له سه‌یدسادق له ڕۆژی چوارشه‌م ده‌ست پێ ده‌كات به‌پێی ئه‌و كارتی نه‌وتی پێشتر دراوه به هاووڵاتییان
قایمقامی سنووره‌كه ڕه‌تیشی كرده‌وه كه هیچ خۆپێشانده‌رێك گرابێت و گوتی، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كراون ئازاد كراون و ڕۆژنامه‌نووسانیش به ئازادی ڕووماڵی خۆپێشاندانه‌كه‌یان كردووه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ