سێ به‌رپرسى باڵاى هه‌واڵگرى له وڵاتانى رۆژئاوا ئاشكرایان كردووه، ئه‌و هاككه‌رانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌یان له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه‌ته ئامانج بۆ به‌رژوه‌ندیى حكوومه‌تى توركیا كار ده‌كه‌ن.
ئاژانسى "رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" به‌شێكى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه له‌م ماوه‌ى رابردوو هێرشێكى ئه‌لیكترۆنى كراوه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه و حكوومه‌ت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا، مه‌زنده ده‌كرێت توركیا له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه بێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و پێداچوونه‌وه‌ى ئاژانسى رۆیته‌رز بۆ تۆماره گشتییه‌كانى ئینته‌رنێتى كردووه، هاككه‌ره‌كان له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه 30 دامه‌زراوه‌یان كردووه‌ته ئامانج له نێو ئه‌م دامه‌زراوانه وه‌زاره‌ت و باڵێوزخانه و ده‌زگاى ئاسایش و كۆمپانیا و چه‌ندان رێكخراو و دامه‌زراوه‌ى تر هه‌یه.
تۆماره‌كان ده‌ریان خستووه، له‌و هێرشانه چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك بوونه‌ته قوربانى له‌وانه خزمه‌تگوزارى پۆستى ئه‌لیكترۆنى قوبڕس و حكوومه‌تى یۆنان و راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى حكوومه‌تى عێراق.
هه‌روه‌ها له هێرشه‌كه‌دا هاككه‌ره‌كان توانیویانه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى بچنه ناو تۆڕى لایه‌نه حكوومى و دامه‌زراوه‌كان.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له به‌دواداچوونه‌كه‌ى سێ به‌رپرسى گه‌وره‌ى هه‌واڵگرى و ته‌ناهى دواندووه، دوو له‌م به‌رپرسانه به‌ریتانیین و سێیه‌میان ئه‌مه‌ریكییه، ئه‌وان بۆ ئاژانسه‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له سیخوڕیكردنى ئه‌ڵیكترۆنییه‌كه ده‌ركه‌وتووه ده‌وڵه‌تێك پشگیرییان ده‌كات و جێبه‌جێكردنى هێرشه‌كانیش له به‌رژوه‌ندى حكوومه‌تى توركیاوه بووه.
توركیا هێرشى ئه‌لیكترۆنى كردووه‌ته سه‌ر 30 حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌ى گه‌وره
به‌رپرسه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ده‌رئه‌نجامه‌كان پشت به سێ ره‌گه‌زى سه‌ره‌كى ده‌به‌ستن، له‌وانه شوناس و پێگه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كراونه‌ته ئامانج. چونكه ئه‌و هێرشانه هه‌موو ئه‌و حكوومه‌تانه‌ى گرتووه‌ته‌وه كه گرنگییه‌كى جیوسیاسى بۆ توركیا هه‌یه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش لێكچوونى هێرشه‌كان ده‌ری ده‌خات ژێرخانى ئه‌و هێرشانه له توركیاوه تۆمار كراوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش هه‌ندێك هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى هه‌یه، ئه‌و به‌رپرسانه ئاماده نیین ئاشكراى بكه‌ن.
به‌رپرسانى هه‌واڵگریى رۆژئاوا ده‌ڵێن تا ئێسته شوناسى ئه‌و هاككه‌رانه و ده‌مه‌زراوه‌ى به‌رپرس له هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان نه‌ناسراون، به‌ڵام بڕوایان وایه ته‌وژمى هێرشه‌كان پێوه‌ندییان به یه‌كتره‌وه هه‌یه، چونكه هه‌مان سێرڤه‌ر و ژێرخانى ئه‌لیكترۆنى به‌كارده‌هێنن.
رۆیته‌رز هه‌وڵى داوه لێدوانى به‌رپرسانى توركیا وه‌ربگرێت، كه‌چى وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا ئاماده نه‌بووه سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بدات، به‌رپرسێكى باڵا توركیا كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام گوتوویه‌تى وڵاته‌كه‌ى ئه‌ویش چه‌ندان جار هێرشى ئه‌لیكترۆنى كراوه‌ته‌سه‌ر.
وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ى له راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ كراوه، قوبڕس و یۆنان و به‌رپرسێكى عێراقى بوونه‌ته ئامانج، حكوومه‌تى قوبڕس له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى ده‌ڵێ "ئاژانسه‌كانى پێوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كه، یه‌كسه‌ر هه‌ستیان به هێرشه‌كان كردووه و كاریان بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى كردووه، ئێمه له‌به‌ر چه‌ند خۆكارێكى پێوه‌ست به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى زانیارى زیاتر ئاشكرا ناكه‌ین".
به‌رپرسانى یۆنانیش به ئاژانسى رۆیته‌رز ده‌ڵێن تا ئێسته به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى حكوومه‌تى یۆنانى رووبه‌ڕووى هاككردن بووبێته‌وه. حكوومه‌تى عێراقیش ئاماده نه‌بووه سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدات، چونكه به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه بێت، به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌وانیش له هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه كراوه‌ته ئامانج، ئه‌ویش راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانییه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و تۆماره گشتییانه‌ى ئینته‌رنێت كه خراوه‌ته به‌رده‌ست رۆیته‌رز، هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانى سه‌ر قوبڕس و یۆنان و عێراق له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2018 و سه‌ره‌تاكانى 2019 روویان داوه. سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان و ئه‌و لێكۆڵه‌رانه‌ى له ئاسایشى ئینته‌رنێت كار ده‌كه‌ن، ده‌بێت زنجیره‌ى هێرشه‌كان له‌سه‌ر ئاستێكى فراوان تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.
توركیا راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق ده‌كاته ئامانج
هه‌روه‌ها له تۆماره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م هێرشانه‌ى هاككردن به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له سه‌ره‌تاكانى 2018 ده‌ستى پێ كردووه.
سێ به‌رپرسه‌كه و دوو به‌رپرسى تریش له ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌رسیكا ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره هێرشانه له رێگه‌ى یاریكردن به سیسته‌مى ناساندنى ناوه‌كان دێت كه به كورتكراوه‌ى "DNS"ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌یش ئاستێكى نزمه و باوه، به‌ڵام قه‌باره‌ى هێرشه‌كان هێنده گه‌وره‌یه كه نیگه‌رانى بۆ ده‌زگه‌كانى هه‌واڵگرى رۆژئاوا دروست كردووه.
به‌رپرسان پێیانوایه ئه‌و هێرشانه پێوه‌ندییان به هه‌ندێكى هێرشى تره‌وه نییه كه له كۆتاییه‌كانى 2018 ئاشكرا كراون و هه‌مان شێوازیان به‌كارهێناوه. كۆمپانیاى "تیم سیمرۆ" كه كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكى تایبه‌ته به ئاسایشى ئینته‌رنێت و پێشتر هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ى ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه كراونه‌ته ئامانج، جیمس شانك توێژه‌ر له كۆمپانیاكه ده‌ڵێ هاككه‌ره‌كان توانیویان ه‌له سه‌ر ئاستى به‌رز ئه‌و دامه‌زراوانه هاك بكه‌ن كه سێرڤه‌ره‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كات.
هه‌ر به‌گوێره‌ى تۆماره گشتییه‌كانى ئینته‌رنێت كه رۆیته‌رز بینیویه‌تى، هه‌واڵگرى ئه‌لبانیا و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانى ناو توركیایش كراونه‌ته ئامانج.