له ھۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی پێشانگایه‌ك تایبه‌ت به ھێرشه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن 19 ھونه‌رمه‌نده‌وه كرایه‌وه.
پێشه‌نگاكه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و ھونه‌ریی سلێمانی/ به‌شی شێوه‌كاری، بۆ 19 ھونه‌رمه‌ند كرایه‌وه، پێشانگاكه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی كردنه‌وه‌ی بوو، بڕیاره تا 30ی ئه‌م مانگه له ھۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت و 24 كاری ھونه‌ری تێدا نمایش بكرێت.
به‌ختیار ھه‌ڵه‌بجه‌یی، ڕێكخه‌ری پێشانگاكه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێشانگاكه له ژێر ناوی "ڕه‌نگه‌كانی ڕۆژئاوا"یه و تێیدا 19 ھونه‌رمه‌ند به 24 كاری ھونه‌ری له تابلۆی شێوه پۆسته‌ری تایبه‌ت به ھێرشه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كرایه‌وه و بڕیاره به‌رده‌وام بێت.
سه‌رجه‌م تابلۆكان ھێمابوون بۆ به‌رخوودانی شه‌رڤانانی ژن
سه‌رجه‌م تابلۆكان ھێمابوون بۆ به‌رخوودانی شه‌رڤانانی ژن له ڕۆژئاوای كوردستان و ئازاری خه‌ڵكی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها به‌شێك له تابلۆكان گوزارشتیان له‌و كۆمه‌ڵ كوژیانه ده‌كرد كه له شه‌نگال و شوێنه‌كانی تر به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتووه.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی پێشانگاكه‌دا ھومهرمهندان و ھاووڵاتییان به ڕێژه‌یه‌كی باش سه‌ردانیان ده‌كرد و له نزیكه‌وه له‌و تابلۆیانه‌یان ده‌ڕوانی كه تراژیدیای كوردانی ڕۆژئاوای له‌خۆ ده‌گرت.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د