مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووریی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی له گرنگی داڕشتنی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی زانستی كرده‌وه
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری، دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری تاوتوێ كرا.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی له گرنگی داڕشتنی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی زانستی كرده‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری له رێگه‌ی زیادكردنی داهات به ئاراسته‌ی رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و رێگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویسته‌كان.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م كرد، كه ئامانجێكی له پێشینه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و هاندان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویسته بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆیی و بیانییه‌كان و ، ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتره بۆ وه‌به‌رهێنان له گشت كه‌رته‌كاندا و گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رووبووم و به‌رهه‌می ناوخۆیی.