له شاره‌دێی هه‌ریر سه‌ر به شارۆكه‌ی شه‌قلاوه گه‌نجێك كه پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ری كاتی بووه، له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاره‌دیه‌كه به گولـله‌یه‌ك كۆتای به‌ژیانی خۆی هێنا.
ئه‌مرۆ دووشه‌م 27ی كانوونی دووه‌م، حامد كاكه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ڕی شاره‌دێی هه‌ریر به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێسته "هه‌ژار یوسف ئه‌حمه‌د" كه كارمه‌ندبوو چێشتخانه بوو لامان له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا به‌هۆكاری نادیار له ناو پرسگه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی به چه‌كی پۆلیس كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
ئەم گەنجە لەکاتی دەوامی فەرمیدا بەهۆکاری نادیار لە ناو پرسگەی بەرێوبەرایەتی بە چەکی پۆلیس کۆتای بەژیانی خۆی هێنا
زیاتر گوتی، ماوه‌ی 10 ساڵه هه‌ژار له‌لای ئێمه بووه كێشه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سدا نه‌بووه، به‌ڵام به ده‌ست ژیانه‌وه ئازاری زۆری كێشابوو چه‌ند رۆژێك بوو به‌رده‌وام بێزاری ده‌رده‌بڕی، رۆژی پێنجشه‌می رابردوو به‌بێ ئاگاداری پۆلیسه‌كانی پرسگه‌كه‌مان چه‌كی ئه‌وانی به‌كار هێناوه و به‌خۆی گولـله‌یه‌كی له سینگی خۆی دا و ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی كانوونی دووه‌می، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ست دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییان، دوو پۆلیس كه ئه‌وكات حه‌ره‌س بوون گیران و ئێسته له زینداندان و لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌ژار یوسف /27/ ساڵان و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سۆران بووه و دوور له باوك و دایكی لای خزمێكی له شاره‌دێی هه‌ریر ده‌ژیا، فه‌رمانبه‌ری كاتی بوو له ناوچه‌كه و ژیانی هاوسه‌رگیری هشتا پێكنه‌هێنابوو.
هه‌ریر/ موڕشید برادۆستی