بڕیاره سبه‌ی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و پرسی ماده‌ی 140 و كێشه‌ی زه‌وی و زاری جووتیارانی كورد له‌ناوچه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كانی سبه‌ی نێوان شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنی كۆتایی ده‌كرێ
له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له ئامانجه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه. له‌ماوه‌ی ڕابردوویشدا چه‌ندان شاندی نێوان هه‌ردوو لا كۆبوونه‌وه، به‌ڵام دوای دروست بوونی گرژی له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌كان دواكه‌وتن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ن 27ی كانوونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و گفتوگۆ له‌باره‌ی ماده‌ی 140 و پرسی زه‌وی و زاری جووتیارانی كوردی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه زانیاری زیاتری ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كانی سبه‌ی نێوان شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنی كۆتایی نێوان هه‌ردوولا له‌باره‌ی ناردنی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كرێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی داد و كشتوكاڵ و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی تری حكوومه‌تی عێڕاق ده‌كه‌ن.