دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌كاتی كوردستان مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق كرد و داوایشی له عه‌بدولمه‌هدی كردووه، كه سه‌روه‌ری عێراق بپارێزن و له ده‌ستی ئێران خۆتان ڕزگار بكه‌ن.
هاوكات پۆمپیۆ دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و پێویسته له‌سه‌ری بێنه ده‌نگ، جیا له‌وه‌یش تووڕه‌یی توندی خۆی به عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌یاندووه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی مووشه‌كبارانی باڵوێزخانه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
هێرشه‌كردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كان مه‌ترسیدارترین پێشێلكارییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق
مۆرگان ئۆرتاگۆس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه گوتی، پۆمپیۆ هۆشداری به مه‌ترسی دۆخه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق كردووه، كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، هاوكات دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هێرشه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌م له‌سه‌ر دووشه‌م، هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی عێراق و وڵاتان له‌سه‌ر كوشتن و ڕه‌شبگیری خه‌ڵكی عێراق و خۆپێشانده‌ران لابده‌ن، كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و كاره‌ن.
شه‌وی یه‌كشه‌م له‌سه‌ر دووشه‌م، پێنج مووشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزكران و له‌و ژماره‌یه سێیان له نێو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وته خواره‌وه و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك برینداربوو، ئه‌مه‌یش تووڕه‌یی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق و وڵاتانی لێ كه‌وته‌وه.