ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی هاووڵاتییان له شوێنی نووسینی دین و باوه‌ڕی خه‌ڵكی، خانه‌ی ئایینی تریان لابردووه و ته‌نیا ئیسلام و زه‌رده‌شتی و كریستیان و جوویان هێشتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به سته‌مێكی گه‌وره داده‌نرێ له به‌هائییه‌كان كه كهمایهتییهكی ئاینی جیاوازن و له ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵات ده‌ژین و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س.
له ماده‌ی 13ی ده‌ستووری كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووه، كه ئیسلام ئاینی سه‌ره‌كییه و جیا له‌وانه‌یش زه‌رده‌شتی و كریستیان و جوو وه‌ك پێكهاته‌ی كه‌مینه‌ی ئاینی له سنووری ئێران باسیان لێوه كراوه و ڕێگه‌یان پێ دراوه كه به ئازادانه سرووته ئاینیه‌كانی خۆیان بگێڕن، هه‌رچه‌نده له واقیع ئه‌مه‌یش زۆر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی بۆ دروستكراوه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ له‌سه‌ر ناسنامه ئه‌و پێكهاته ئاینیانه ده‌توانن به ویستی خۆیان دووپات له‌وه بكه‌نه‌وه كه كریستیانن یان جوو یان زه‌رده‌شتی، پێشتریش له شوێنی نووسینی ناوی ئاینییه‌كان ده‌توانرا بنووسڕی، جیا له‌و چوار ئاینه واته ئیسلام و كریستیان و جوو و زه‌رده‌شتی، ئایینی تر بنووسرێ، به‌ڵام ئێسته له كارتی ئه‌لیكترۆنی ناسنامه‌ی هاووڵاتییان ئه‌مه نه‌هێلراوه و به‌هاییه‌كان ده‌بێ یه‌كێك له‌و چوار ئاینه هه‌ڵبژێرن و چاره‌یه‌كی تریان نییه.
به لابردنی ئایینی تر له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی هاووڵاتییانی ئێران كه به‌م دواییه وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره له ئێران ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كراوه، به‌هائییه‌كان ده‌بێ خۆیان به ئاینی تر هه‌ژمار بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، بۆیه دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بڕوات، ئه‌وا بێ ناسنامه ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رده‌وام بن، یانیش ناچارن كه ئایینێكی تر بێ ویست و خواستی خۆیان له‌سه‌ر ناسنامه‌یان بنووسن.
به‌هاری هیدایه‌ت چالاكێكی به‌هائییه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نووسیویه‌تی، كه هاووڵاتییانی به‌هائی تووشی سته‌م و به‌زۆر له‌ناوبردن و گۆڕینی ئاینییه‌كه‌یان ده‌بنه‌وه و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تاران به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاساكانی ئێرانه، بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران به بابه‌ته‌كه بچنه‌وه، چونكه ئه‌مه گه‌وره‌ترین سته‌مه و ده‌یانه‌وێ به زۆره‌ملێ به‌هائییه‌كان كۆتایی پێ بهێنن، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌یشی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه و ئه‌مه‌یش سه‌ر بۆ گرفتی گه‌وره ده‌كێشێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ بكرێ و ڕێ نه‌درێ كه به‌هائییه‌كان له‌ناوببرێن و به زۆر ئایینی تریان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
له ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی هاووڵاتییان ئایینی به‌هایی بۆ هیچ هاووڵاتییه‌ك نانووسرێ و ده‌بێ ئایینی تر له پێناسی خۆیان بنووسن
ڕاپۆرت و زانیارییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه لابردنی خانه‌ی ئایین له نێو ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی هاووڵاتییان له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی زۆری له‌لایه‌ن خه‌ڵكی به‌هائی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌مووان ڕق و تووڕه‌یی خۆیان به‌رانبه‌ر به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه و سیسته‌می سیاسی ده‌رده‌بڕن.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی داوه، هه‌رچه‌نده له ده‌ستووری ئێران ئاماژه به ناوی به‌هائییه‌كان نه‌دراوه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ئاینی جیاواز، به‌ڵام باس له‌وه‌كراوه كه هه‌موو ئایین و باوه‌ڕێك ده‌توانن به ئازادی له چوارچێوه‌ی ئێران سرووته ئاینییه‌كانی خۆیان و په‌رستشه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌رچۆنێك بێ، ئه‌مه سته‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه به‌رانبه‌ر به مافی مرۆڤ و ئازادی بیركردنه‌وه و باوه‌ڕداربوون به ئاین و ئایدلۆجیاكان و نابێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه ئه‌مه له‌م پێكهاته‌یه قه‌ده‌غه بكرێت.
ئاماژه‌ی داوه، له ته‌مه‌نی 40 ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه به‌هائییه‌كان له‌لایه‌ن مه‌لاكان و ده‌سه‌ڵاته‌وه كێشه‌یان بۆ دروستكراوه و خراونه‌ته گرتووخانه‌كانه‌وه، ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێڕه‌وی سرووت و په‌رستشه ئاینییه‌كانی خۆیان كردووه، زۆرێكیش كوژراون و شوێنبزركراون.
جیا له‌وه ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگریان له چوونی قوتابییانی به‌هائی بۆ زانكۆكان كردووه، كاتێك پێیان زانیون دووریان خستوونه‌ته‌وه و له خوێندن وه‌ده‌ریان ناون و له مافی دامه‌زراندن و وه‌رگرتنی پۆست و پله ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كانی خۆیشیان كه زۆرینه‌ن بێبه‌ش كراون.
له 40 ساڵی ڕابردوو كۆماری ئیسلامی خه‌ریكی قڕكردنیانه
ڕایتس وۆچ ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران نزیكه‌ی 80 ملیۆن كه‌سه و 50%ی فارس و 20%ی ئازه‌ری و 10%ی كورده، هاوكات نه‌ته‌وه‌یی تریش وه‌كو عه‌ره‌ب و به‌لووچ و ئه‌رمه‌ن بوونیان هه‌یه،. به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش مسوڵمان ڕێژه‌ی 99%ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه پێك ده‌هێنن و له‌و ڕێژه‌یش 90%ی شیعه‌ن و ئه‌وانه‌ی تریش سوننه‌ن، ته‌نیا 1%ی بریتین له ئاینه‌كانی تر، ئه‌وانیش 250 هه‌زار كه‌سیان كریستیانن و 20 هه‌زاریان جوو و 22 هه‌زاری تریش زه‌رده‌شتین.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ئێران
به‌هائییه‌كان به مه‌ترسی و جووداخواز له ئاینی ئیسلام و شیعه ناوده‌بات، بۆیه ماوه‌ی 40 ساڵه جه‌ور و سته‌می زۆریان به‌رانبه‌ر به‌كارهێنان و به شاراوه‌یی قڕ ده‌كرێن و ڕه‌شبگیر ده‌كرێن، به‌ڵام ئێسته به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له ناسنامه‌یان ده‌كرێ و له هه‌موو تۆماره‌كان مافی ئه‌وه‌یان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه كه وه‌ك خواستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌رببڕن و له‌سه‌ر ناسنامهكهیشیان ڕه‌نگ بداته‌وه.