لیری پێست به پله‌ی یه‌كه‌م تووشی منداڵی ساوا ده‌بێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ناسكی پێست و هه‌سته‌وه‌رییه‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت هه‌ستیاری شامپۆ و سابوون و ئه‌و پاككه‌ره‌وانه‌ی تر كه بۆ منداڵ به‌كارده‌هێنرێن، كاتێك منداڵه‌كه‌ت تووشی ئه‌م گرفته بوو پێویسته خێرا بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی، بۆ ڕێگری له تووشبوونیشی باشتره ئه‌و پاككه‌ره‌وانه به‌كاربهێنن، كه كه‌مترین ڕێژه‌ی ماده‌ی كیمیایی تێدایه.
چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی لیری منداڵ
یه‌كه‌م: زه‌یتی زه‌یتوون، منداڵان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر پێستی سه‌ریان تووشی كڕێش و وشكبوونه‌وه ده‌بێ، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێستی منداڵی ساوا چه‌وری كه‌مه، بۆیه پێویسته منداڵان به زه‌یتی زه‌یتوون چه‌ور بكرێن، به‌تایبه‌ت پێش ئه‌وه‌ی له گه‌رما بیانشۆرن.
دووه‌م: شۆفان، یه‌كێكی تره له چاره‌سه‌كان و ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵی بكه‌ن و ماوه‌ی 10 خوله‌ك لێی بگه‌ڕێن تا به ته‌واوی تێكه‌ڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه، ئنجا له‌و شوێنه‌ی بده‌ن كه تووشی لیر بووه و دواتر به ئاوی پاك بیشۆن و ئنجا به زه‌یتی زه‌یتوون چه‌وری بكه‌ن.
سێیه‌م: ئالۆڤێرا، پێكهاته لینجه‌كه‌ی گه‌ڵای ئالوڤێرا زۆرترین سوودی هه‌یه بۆ پێست، بۆیه ده‌توانن له ماڵه‌وه ئه‌و كاره بكه‌ن و به‌و شله لینجه‌ی ئالۆڤێرا پێستیان چه‌ور بكه‌ن و دواتر به ئاو بیشۆن، به‌مشێوه‌یه ڕێ له
لیری و ئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی پێستیش ده‌گرێت.
چواره‌م: زه‌یتی گوێزهیند، هاوشێوه‌ی زه‌یتی زه‌یتوون كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ سه‌ر پێستی منداڵ و كڕێش و وشكی پێست له‌ناو ده‌بات و لیریش كۆتایی پێ ده‌هێنێت.