له ماوه‌ی ڕابردوو دیارده‌یه‌كی نامۆ و نه‌ناسراو له سووریا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌ویش پێدانی ئه‌و پاره‌ی قهرزهیه به دووكانداران، كه خێزانه هه‌ژاره‌كان كه‌لوپه‌لیان به قه‌رز بردووه، له‌لایه‌ن گرووپ و كه‌سانی نه‌ناسراوه.
ئه‌و دیارده‌یه سه‌ره‌تا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی پێكرد و چه‌ندان لاپه‌ڕه‌ی
فه‌یسبووك كرانه‌وه و داوایان له خاوه‌ن قه‌رزه‌كان كرد، كه ده‌فته‌ری قه‌رزه‌كان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بكه‌نه‌وه، دوای بڵاوكردنهوهیشی ئیتر خه‌ڵكی كۆمه‌ك كۆ ده‌كه‌نه‌وه و له ڕێی گرووپێكی نه‌ناسراوه‌وه، پاره‌ی ماڵباته قه‌رزاره‌كان به خاوه‌نی دووكان و فرۆشگه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و خۆیان ده‌چن له ده‌فته‌ی قه‌رز پاره‌كان ده‌سڕنه‌وه.
خه‌ڵكی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی یه‌كتر به‌كارده‌هێنن
سه‌ره‌تای چوونه واقیعی ئه‌و دیارده‌یه له شاره‌دێی دۆڵی عیونی سه‌ر به پارێزگای حه‌ما ده‌ستی پێكرد، كه‌سێكی نه‌ناسراو پاره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی داوه كه ناویان له ده‌فته‌ری قه‌رزه‌كان هه‌بووه له ژماره‌یه‌ك دووكان و فرۆشگه و له‌گه‌ڵ خاوه‌ن دووكانه‌كانیش ڕێككه‌وتووه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی و زانیاری له‌سه‌ری بڵاو نه‌كه‌نه‌وه و چالاكانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه بڕی ئه‌و قه‌رزانه‌ی داویه‌تییه‌وه ده‌گاته سه‌رووی ملیۆنێك لیره‌ی سووری.
به‌هه‌مانشێوه له ناوچه‌ی تشرینی پاریزگای لازقییهیش دوو كه‌س قه‌رزی 93 ماڵباتیان داوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه كه ناو و ناسنامه‌یان ئاشكرا بكرێت. دوای سه‌ركه‌وتووی ئه‌و نموونانه خه‌ڵكی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه خاوه‌ن فرۆشگه‌كان ده‌فته‌ری قه‌رزه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێویستیان پێ بگه‌یه‌نرێت و ئه‌و قه‌رزانه له‌سه‌ر شانی هه‌ژاران لابچێت.