دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی پاشماوه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی عێراق له شارۆكه‌ی داقووقی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك، له ئه‌نجام دا هه‌ردوولا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی به پێگه‌ی "
بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، چه‌كداره‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنین كه هێزه‌كانی سووپای عێراقی لێ بوو، ئه‌وانیش لێیان هاتنه ده‌ست و وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه، تا ماوه‌یه‌كی زۆر شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌بووه.
تا ئێسته نه‌زانراوه چه‌ند قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و دۆخی ناوچه‌كه شڵه‌قاوه
زیاتر گوتی، تا ئێسته زیانه‌كانی هه‌ردوولا نه‌زانراوه، به‌ڵام دواجار چه‌كداره‌كانی داعش پاشه‌كشه‌یان كردووه، جیا له‌وه‌یش له كاتی جموجۆڵی هێزه‌كانی عێراق له ناوچه‌كه بۆمبێكی چێنراویان به ئۆتۆمبێلێكی لیوای 45ی سوپای عێراقی ته‌قاندووه‌ته‌وه، تا ئێسته زانیاری ورد له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یش بوونی نییه.
وڵاتان و به‌رپرسان به‌رده‌وام هۆشداری له چالاكبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته‌یش هه‌نگاوی گرنگیان بۆ ڕیشه‌كێشكردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و ڕێكخراوه نه‌هاوێشتووه، به‌وهۆیه‌وه جار جار پاشماوه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كان و خه‌ڵكی له گونده‌كان ده‌ڕفێنن و له به‌رانبه‌ر پاره‌ی زۆر ئازادیان ده‌كه‌ن.