له دوایین هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان و بۆردمانكردنی گوندێكی سه‌ر به شاره‌دێی دینارته، هه‌شت هاووڵاتی بوونه قوربانی و یه‌كێكیان گیانی له ده‌ست دا.
نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌م 28ی كانوونی دووه‌می 2020، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی كافیای سه‌ر به شاره‌دێی دینارته‌یان بۆردمان كرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هێڵی پێوه‌ندیی ئینته‌رنێت و مۆبایل له‌و ناوچه‌یه باش كار ناكات، تا دره‌نگانی شه‌و ژماره‌ی قوربانییان نه‌زانرا.
به مه‌به‌ستی سه‌یران و گه‌ڕان سه‌ردانی گونده‌كه‌یان كردبوو
ئه‌و قوربانییانه ژماره‌یان هه‌شت كه‌س بوو، به مه‌به‌ستی سه‌یران و گه‌ڕان سه‌ردانی گونده‌كه‌یان كردبوو، به‌ڵام فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردمانی كردن، له دوای سه‌عات یه‌كی شه‌وی ڕابردوو ده‌ركه‌وت یه‌كێكیان شه‌هید كراوه و حه‌وته‌كه‌ی تر به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌رقی زێباری هاووڵاتییه‌كی شاره‌دێی دینارته‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئاكرێیه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی تیمێك گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ژماره‌ی قوربانییانیان ئاشكرا كرد، كه‌سوكاره‌كانیان لێ ئاگادار كرده‌وه و ئێسته به‌ره‌و دینارته‌یان ده‌هێننه‌وه.
خه‌لیل شه‌عبان به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی دینارته به "وشه"ی گوت، پاش ئه‌وه‌ی له‌و هه‌واڵه و بێسه‌روشوێنیی هاووڵاتییان ئاگادار كراینه‌وه، ڕاسته‌وخۆ هه‌موو هێزه ته‌ناهی و پێوه‌ندیداره‌كانی دینارتهمان ئاگادار كرده‌وه، ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئێمه وه‌ك لایه‌نی حكوومی ڕێوشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.
زیاتر گوتی: له سنووری شاره‌دێی دینارته 12 گوند هه‌ن كه هه‌میشه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به پاساوی بوونی بنكه و باره‌گای توركیا بۆردمان ده‌كرێت، چه‌ندان جار هاووڵاتییان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه سه‌ردانی ئه‌و گوندانه نه‌كه‌ن.
سەرچاوەیەك لە تەندروستى ئاكرێ ڕای گەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دوو كەس بەهۆى بۆردمانەکەی دوێنى گەیەنراونەتە فریاكەوتنى ئاكرێ، یەکێكیان گیانى لەدەست داوە و ئەوەی تریش بە سەختى بریندار بووە و ڕەوانەى شارى دهۆك كراوە.
ساڵی رابردوو، 15 كه‌س له سنووری پارێزگای دهۆك بوونه قوربانیی ڕاسته‌وخۆی بۆردمانی توركیا، هه‌روه‌ها 15 كه‌سی تریش به‌هۆی خۆپیشاندانەكانى شیلادزى لەسەر بارەگاى توركیا بریندار بوون، ئه‌مساڵ ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م حاڵه‌تی بوونی قوربانی له بۆردمانه‌كانی توركیا.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری