سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەبەرهێنەران كۆ دەبنەوە

:: AM:09:41:28/01/2020 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەبەرهێنەران كۆ ببنەوە و باس لە هەمواری یاسای وەبەرهێنان و چۆنیەتیی وەرگرتنەوەی قەرز لە وەبەرهێنەران بكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 28ـی كانوونی دووەم، محەمەد قادر وەبەرهێنەر لە شاری هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان و وەبەرهێنەران كۆ ببێتەوە.

هەل دروست بكرێت بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی
ئەو وەرهێنەرە گوتی، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەمواری یاسای وەبەرهێنان دەكرێت و هەل دروست بكرێت بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی تا لە هەرێمی كوردستان سەرمایەكەیان بخەنەگەڕ.

باسی لەوەش كرد، یەكێك لە تەوەرەكانی گفتوگۆگان بریتی دەبێت چۆنیەتیی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزەی حكوومەت لای وەبەرهێنەران هەیەتی كە دەبێ بیدەنەوە، چونكە بەشێك لە وەبەرهێنەران لەسەر حیسابی حكوومەت هەوڵی خۆ دەوڵەمەندكردنیان داوە لە ڕابردوودا.

هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنان یەكێكە لەو بابەتە گرنگانەی ئێستە لە هەرێمی كوردستاندا هاووڵاتییان چاوەڕوانن بۆ نەهێشتنی گەندەڵی تیایدا و نزیكەی 751 ملیار دیناری حكوومەت لای وەبەرهێنەران بوونی هەیە.



وشە - رامیار جەواد