ژماره‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی كرۆنا له چین گه‌یشته 106 كه‌س و ڤایرۆسه‌كه به خێراییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ته‌شه‌نه ده‌كات، له ئه‌ڵمانیاش یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه تۆمار كرا.
پێش ئەڵمانیا سێ حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە فڕەنسا تۆمار کرابوو
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله"ی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه، یه‌كه‌م تووشبووی كرۆنا له ئه‌ڵمانیا تۆمار كرا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بایه‌رن رای گه‌یاند، پیاوێك له ناوچه‌ی ستارن بێرگی بایه‌رن تووشی ڤایرۆسی كرۆنا بووه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، دۆخی تووشبووه‌كه جێگیره و له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایه، به‌ر له‌و تووشبووه سێ حاڵه‌تی تووشبوون به كرۆنا له ئه‌وروپا تۆمار كرابوو كه هه‌رسێكیان له فڕه‌نسا بوون.
هاوكات ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، ژماره‌ی قوربانیانی كرۆنا له چین گه‌یشتووه‌ته 106 كه‌س و ته‌نیا له پارێزگای هۆبای كه زیاترین تووشبووی كرۆنای تیادا تۆمار كراوه، له ماوه‌ی شه‌وی رابردوودا 24 هاووڵاتیی تووشبوو گیانیان له ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین نوێترین ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كرۆنای له‌و وڵاته راگه‌یاندووه و تا ئێسته چوار هه‌زار و 586 كه‌س گیرۆده‌ی ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه‌ن.
حكوومه‌تی چین به فه‌رمی رای گه‌یاندووه، تا دێت ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه له وڵاته‌كه‌یاندا خێراتر ده‌بێت و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن هاوكار بن بۆ رێگریكردن و وه‌ستاندنی، هه‌رچه‌ند له رۆژانی رابردوو باس له‌وه كرا ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشییه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ ناوه‌ندێكی فه‌رمی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.