رۆژانه بڕێكی زۆری دۆلار بۆ ئێران ده‌گوازرێته‌وه كه به‌شێكی به قاچاخه و به‌شێكیشی له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌گوازرێته‌وه، به‌وه‌یش ئێران ناڕاسته‌وخۆ رۆڵی هه‌یه له دابه‌زاندن یان به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دینار له عێراقدا.
ئێرانییه‌كان كه به‌های دراوه‌كه‌یان دابه‌زیوه و سزای ئه‌مه‌ریكایان له‌سه‌ره، چاویان له دۆلاره و ده‌یانه‌وێ زۆرترینی بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان بگوازنه‌وه تا به‌رگری له به‌های تمه‌ن بكه‌ن. ئه‌وان بۆ ئه‌م كاره‌یان زۆرترین سوود له عێراق وه‌رده‌گرن.
رۆژانه بڕێكی زۆری دۆلار به قاچاخ بۆ ئێران ده‌گوازرێته‌وه
مه‌حموود كه‌لاری بازرگانێكی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، ئه‌وه‌ی دركاند كه ئێرانییه‌كان له كاتی راده‌ستكردنی هه‌ر كه‌لوپه‌لێك، له جیاتی دینار داوای دۆلار ده‌كه‌ن، له‌وكاته‌شدا بڕێكی زۆری دۆلار بۆ ئێران ده‌گوازرێته‌وه كه دواجار كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی دۆلار و دابه‌زینی نرخی دینار ده‌بێت.
هاوكات فاخر كه‌ریم نوێنه‌ری دۆلارفرۆشان له گه‌رمیان، بۆ "وشه" گوتی، یاریكردنی نرخی دۆلار له هه‌رێمی كوردستان، پێوه‌ندی به چه‌ند هۆكارێكه‌وه هه‌یه، له‌وانه نائارامی دۆخی عێراق و ئێران و ئه‌مه‌ریكا، راستییه‌كه‌ی عێراق بووه‌ته به‌شێك له‌و ململانێیه و پڕیشكی ئه‌و ئاگره به‌ر هه‌رێمی كوردستانیش كه‌وتووه.
كه‌ریم زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دۆلار له به‌غدایشه‌وه بۆ ئێران ره‌وانه ده‌كرێ، بۆیه هه‌ندێك جار له به‌غداوه دۆلاری كه‌متر بۆ بازاڕه‌كانی كوردستان دێت.
"رۆژ هه‌یه له به‌غداوه دۆلار كه‌م ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به هاوسه‌نگی بازاڕه‌وه نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندی به دۆخی سیاسییه‌وه هه‌یه" كه‌ریم وای گوت.
وه‌ك نوێنه‌ری دراوفرۆشان له گه‌رمیان خستیه‌ڕوو، جگه له رێی هه‌ژماری بانكی، به قاچاخیش دۆلار ده‌برێته ئێران، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی به‌های تمه‌ن دابه‌زینی زۆر تۆمار ده‌كات.
به‌شێك له هۆكاره‌كانی یاریكردنی ئێران به بازاڕی عێراق، سیاسی و ئابوورین. حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان، له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و دابه‌زینی به دۆلار، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان وه‌ك چاودێری بازرگانی گه‌رمیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕی كوردستان ئازاده، ناتوانن لێپیچَینهوه له هه‌ندێك بابه‌ت بكه‌ن.
وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت "گرانبوون و دابه‌زینی هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل به‌هۆی به‌رز و نزمی دراوه‌وه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بازاڕ ئازاده".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" له سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌و بازرگانانه‌ی به‌هۆی دۆخی ته‌ناهیی عێراقه‌وه روویان له مه‌رزه‌كانی كوردستان كردووه، له بازرگانیدا ته‌نیا دراوی بیانی راده‌ستی ئێران ده‌كه‌ن.
له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان هه‌یه كه به‌گوته‌ی به‌رپرسانی عێراقی و ئێرانی، زۆرترین قه‌باره‌ی بازرگانیی ئێران له‌رێی ئه‌و مهرزهوهیه.
شه‌رمین عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌رێزخان، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه تا ێسته زۆرترین قه‌باره‌ی بازرگانیی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له رێی ئه‌و مهرزهوهیه. به‌گوته‌ی ئه‌و "هاتنی بازرگانی عه‌ره‌بیش هێنده‌ی تر قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره كردووه، به‌ڵام بۆ جۆری مامه‌ڵه‌ی دراو پێوه‌ندیی به بازرگانان وڵاتی دراوسێوه هه‌یه".
بوونی زۆرترین دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق، پشتیوانییه بۆ به‌های دینار و خستنه‌ڕووی دراوه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی بانكی ناوه‌ندیی عێراقدایه، به‌ڵام كاتێك خرایه ڕوو، كه‌س ناتوانێ كۆنترۆڵی مانه‌وه‌ی بكات.
جیا له‌و مامه‌ڵه وردانه‌ی بازرگانی، له رووی سیاسیشه‌وه ئێران وڵاتێكی زاڵه و تۆڕی خۆی له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا ناوه‌ته‌وه و ده‌توانێ به بڕی گه‌وره‌یش پاره‌ی لێوه ببات بۆ خۆی.
وشه/ سه‌بری هۆرێنی