خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه به‌راییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، بەپێی خشتەکە ڕۆژانه تاقیكردنه‌وه‌كان له سه‌عات یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ـی كانوونی دووه‌م، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی له ئه‌زموونه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه"كه‌وتووه، تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) له هه‌شتی شوبات ده‌ست پێ ده‌كات و له 16ـی شوبات كۆتایی دێت.
له سه‌عات یه‌كی پاش نیوه‌رۆ ده‌ست پێ ده‌كات
ڕوون كراوه‌ته‌وه، هه‌موو رۆژێك ئه‌زموونه به‌راییه‌كان له سه‌عات یه‌كی پاش نیوه‌رۆ ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر رۆژێكی ئه‌زموونه به‌راییه‌كان به‌ر پشووی فه‌رمی كه‌وت، ئه‌وا ئه‌و تاقیکردنەوە له‌و رۆژه بۆ رۆژی دواتر دوادەخرێت و به هه‌مان زنجیره‌ی خشته‌ی ئه‌زموونه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له خشته‌كه دیاری كراوه، تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ به‌شی زانستی به زینده‌وه‌رزانی ده‌ست پێ ده‌كات و بۆ به‌شی وێژه‌یی به مێژوو ده‌ست پێ ده‌كات، به بابه‌تی فیزیا بۆ زانستی و به بابه‌تی جوگرافیا بۆ وێژه‌یی كۆتایی به تاقیكردنه‌وه‌كان دێت.