بزانە میسی لە رۆژی لەدایكبوونی چی پێشكەش بە دایكی كردبوو
لیۆنێل میسی ئەستێری ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئاهەنگی لەدایكبوونی 57 ساڵەی سیلیای دایكیدا بەشێوەیەكی جیاواز پیرۆزبایی لێ كرد و دیارییەكی بەنرخ و تایبەتیشی پێشكەش كرد.
رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە كە میسی وەك دیارییەك دوو بتڵ شەڕابی پێشكەش بە دایكی كردووە كە لە ساڵانی 1960 و 1987 دروستكراون و نرخی هەریەكەشیان نزیكەی 430 هەزار پاوەن دەبێت.
میسی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستگرام) وێنەی رۆژی لەدایكبوونی دایكی بڵاو كردبووەوە كە چووەتە نێو تەمەنی 57 ساڵیدا.
هەروەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت میسی و سیلیای دایكی بەخۆشحاڵییەوە یادی ئەو رۆژەیان كردووەتەوە و خەندە و بزە لەسەر لێوانیان بە ئاشكرا دەبینرێت.
وشە -
ئامانج ئهكرهم