سێ ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فڕاكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، داوای دەستلەکارکێشانەوایان کرد و له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان داواکەیان په‌سه‌ند کرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ـی كانوونی دووه‌م، به‌پێی نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان کە بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان نێردراوه، ئاشكرا كراوه کە هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانتارانی سیروان فه‌ره‌ج، مه‌م بورهان و دیاری ئه‌نوه‌ر له فڕاكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ كشاونه‌ته‌وه.
ئێستە به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كه‌ن
له نووسراوه‌كه ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له 27ـی كانوونی دووه‌م نووسراوه‌كه‌یان ناردووە، ئێستە به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كه‌ن.
ئه‌و نووسراوه به به ژماره 4/3/234، له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
به‌هۆی یاسای چاكساز خانه‌نشینی، كێشه‌كانی ناو نه‌وه‌ی نوێ فراوانتر بوو تا وای كرد په‌رله‌مانتارانی ئه‌و حزبه وازبهێنن و فڕاكسیۆنی نوێ پێكبهێنن.
به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره له نەوەی نوێ، ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانی فراکسیۆنەکە بوو به چوار په‌رله‌مانتار.