وه‌زاره‌تى نه‌وت ڕای گه‌یاند له مانگى رابردوو/ كانوونى یه‌كه‌م، عێراق بڕى 106 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كردووه و داهاته‌كه‌ى شه‌ش ملیار و 697 ملیۆن دۆلار بووه.
عاسم جیهاد گوته‌بێژى
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ى كانوونى دووه‌م بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو و داهاتى نه‌وتى یه‌ك مانگى عێراقى ئاشكرا كرد، دووپاتى كرده‌وه داتاكان له رێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقییه‌وه ئاماده كراون.
داهاتاتى نه‌وتى عێراق له مانگى رابردوو شه‌ش ملیار و 697 ملیۆن دۆلار بووه.
به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن جیهاده‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى عێراق له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2019 به ته‌واوى 106 ملیۆن و 265 هه‌زار و 346 به‌رمیل نه‌وت بووه. داهاته‌كه‌یشى شه‌ش ملیار و 697 ملیۆن 622 هه‌زار دۆلار بووه.
دواتر نه‌وتى هه‌نارده‌كراو به گوێره‌ى ناوچه‌كانى عێراق ڕوون ده‌كاته‌وه، له‌وانه كۆى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق 103 ملیۆن و 90 هه‌زار و 550 به‌رمیل بووه. داهاته‌كه‌یشى شه‌ش ملیار و 499 ملیۆن و 447 هه‌زار دۆلار بووه.
نه‌وتى كه‌ركووكیش كه له‌ڕێى به‌نده‌رى جیهانى توركییه‌وه هه‌نارده كراوه، دوو ملیۆن و 827 هه‌زار و 50 به‌رمیل بووه، داهاته‌كه‌یشى 180 ملیۆن و 431 هه‌زار و 210 دۆلار بووه.
ئه‌و نه‌وته‌ى له‌رێى پاڵهوگهى سموود به‌ره‌و ئۆردن رۆیشتووه 347 هه‌زار و 746 به‌رمیل بووه، داهاته‌كه‌ى 17 ملیۆن و 743 هه‌زار و778 دۆلار بووه.
سه‌باره‌ت به نرخه‌كه‌ى عاسم جیهاد ده‌ڵێ تێكرای نرخى به‌رمیلێك به 63.027 دۆلار دیار كراوه.