ڕۆژی پێنجشه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه دەچێت، بڕیارە لەو دانیشتنەدا پەرلەمان پشووه‌كانی وه‌رزی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ـی كانوونی دووه‌م، له بانگێشتنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا كراوه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (17)ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌م راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره ده‌كرێت، هەروەها ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی "ئاشنا عه‌بدوڵا قادر" له لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت به‌پێی حوكمی ماده‌ی (28) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق قبووڵ دەکرێت.
به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بۆی هه‌یه مانگێگ بچێته پشوو
بڕیاره په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌پێی برگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق ڕابگەیەنێت.
ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتێكه، به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بۆی هه‌یه مانگێگ بچێته پشوو، به‌ڵام لیژنه‌كانی په‌رله‌مان سه‌رقاڵی كاره‌كانیان ده‌بن.