ماوه‌ی چه‌ند مانگێگه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران، كه‌متر پێداویستی بۆ یەکتر حەواڵە دەکەن، نووسینگه‌گانی حەواڵە و دراویش هۆكاره‌كه‌ی بۆ دۆخی سیاسی و ئابووری ده‌گه‌رێننه‌وه.
ئەمڕۆ سێشەم 28ی کانوونی دووەم، فاخیر كه‌ریم نوێنه‌ری دراوفرۆش و ئاڵوگۆڕکەری حه‌واڵه بە "وشه"ی گوت، لەبەر ئه‌وه‌ی ناو به‌ناو پشێوییه‌كان له ئێران سه‌ر هه‌ڵده‌دات، دۆخی ئێرانیش به عێراق وهه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا پەیوەستە، جووڵه‌ی ئابووریی له دیوی ئێرانه‌وه له هه‌نارده‌كردنی شمه‌ك و هه‌ندێك ڕووی ترەوە بەرەو لاوزبوون چووە، ئەمەش بە تەواوی لە بازاڕی دراوفرۆشییەکەی گەرمیان هەستی پێ دەکرێ.
جووڵه‌ی ئابووریی له دیوی ئێرانه‌وه له هه‌نارده‌كردنی شمه‌ك و هه‌ندێك ڕووی ترەوە بەرەو لاوزبوون چووە
هەروەها ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بێ متنمانه‌یی نێوان هاووڵاتی و نووسینه‌گانی حه‌واڵه له لایه‌ك و نه‌بوونی متمانه به ئاسایی بوونه‌وی دۆخی وڵات لە لایەکی تر، وایان كردووه خه‌ڵكی له كه‌لاره‌وه كه‌متر له ماوه‌كانی ڕابردوو شمه‌كی وه‌ك پاره و ئاڵتوون و شتی ترحه‌واڵه‌ی ئێران بكەن.
زیاتر گوتی: كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی دراوی ئێرانیش وای كردوه كه له ئێرانه‌وه حه‌واڵه‌ی شمه‌ك بكرێ بۆ ئێمه، بۆیه كاری حه‌واڵه به به‌راورد به دوو تا سێ مانگ پێش ئێستە له 50%كه‌می كردووه.
مه‌حمود كه‌لاری وه‌ك بازرگانێكی شارۆکەی کەلار بۆ "وشه"ی ڕوون کردەوە، لاوازبوونی بازاڕی حه‌واڵه كردن ده‌بێته هۆكاری هێشتنه‌وه‌ی دراو بێ جووڵه، واتا دراو له بری ئه‌وه‌ی ده‌ستاو ده‌ست بكات، خه‌ڵك لای خۆی ده‌یهیڵێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی كار له جووڵه‌ی بازرگانی بۆ پاشتر دەکات.
حه‌واڵه‌كردن، واتا ناردنی پاره یاخود ئاڵتون له نێوان شاره‌كانی وڵاتێك یاخود دوو وڵاتی جیاواز، ئەمەش له به‌رانبه‌ر هه‌نارده‌كردنی شمه‌ك و وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانه‌ی دوكان و نوسینگه‌ی دراو و حه‌واڵه‌یان هه‌یه قازانجێك له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌كه‌ن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی