ئاژانسى فه‌رمى قه‌ته‌ڕ راى گه‌یاند، ته‌میم بن حه‌مه‌د میرى قه‌ته‌ڕ سه‌رۆك وه‌زیرانێكى نوێى له شوێنى عه‌بدوڵا بن ناسر داناوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ى كانوونى دووه‌م، ته‌میم بن حه‌مه‌د میرى قه‌ته‌ڕ بڕیارى دا، خالید بن خه‌لیفه بن عه‌بدولعه‌زیز بكات به سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ و شوێنى عه‌بدوڵا بن ناسر بگرێته‌وه.
ئاژانسى فه‌رمى قه‌ته‌ڕ هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌ى میرى قه‌ته‌ڕ سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
میرى له‌گۆڕینى به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى هه‌یه
ئاژانسى
فڕانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ له یه‌ك كاتدا سه‌رۆكى دیوانى میرى قه‌ته‌ڕ ده‌بێت و ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنى وه‌زاره‌تى ناوخۆیش له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
جگه له‌مه، هیچ گۆڕانكارییه‌كى تر له‌و حكوومه‌ت نه‌كراوه و وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و دارایى و وزه وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له لایه‌ن ئاژانسى فڕانس پرێسه‌وه بڵاو كراونەتهوه، سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ له بوارى گاز كارى كردووه و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا خوێندنى ته‌واو كردووه، كاتێك ته‌میم بن حه‌مه‌د جێ‌نشین بووه، له‌لاى ئه‌و كارى كردووه.
میرى قه‌ته‌ڕ ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هاى له گۆڕینى به‌رپرسانى حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى هەیە، هه‌رچه‌نده پێشتر به‌ڵێنى داوه كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له وڵاته‌كه‌ى بكرێت.