سه‌رۆكایه‌تى توركیا راى گه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه و تاوتوێى شه‌ڕى ئیدلبیان كردووه.
ئاژانسى
ئه‌نادۆڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ى كانوونى دووه‌م ئاماژه‌ى بۆ راگه‌یاندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى توركیا كردووه، كه تێیدا هاتووه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌ردۆغان پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه.
تره‌مپ داوا له ئه‌ردۆغان ده‌كات له‌گه‌ڵ یۆنان گفتوگۆ بكات
له‌راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، ئه‌م دوو سه‌رۆكه تاوتوێى چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى گرنگی ناوچه‌كه‌یان كردووه، له‌وانه بارودۆخى لیبیا و شه‌ڕى ئیدلب له سووریا.
جۆن دێر یاریده‌ده‌رى گۆته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه گوتوویه‌تى هه‌ر دوو سه‌رۆك دووپاتیان له‌سه‌ر وه‌ستاندنى هێرشه‌كه‌ى ئیدلب كردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به پێویستى ده‌زانن ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى لیبیا بوه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاگربه‌ستى ئه‌م وڵاته سه‌ر بگرێت.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى دێر ده‌ڵێ تره‌مپ داواى له ئه‌ردۆغان كردووه كێشه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یۆنان چاره‌سه‌ر بكات.
دوایین پێوه‌ندى ئه‌ردۆغان و تره‌مپ له‌سه‌ر سووریا له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو بوو، كاتێك تره‌مپ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له رۆژئاواى كوردستان كشانده‌وه و توركیایش دواى كشانه‌وه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا هێرشى كرده سه‌ر رۆژئاوا.