یه‌كێتیی هاورده و ناردنكارانی كوردستان داوا له بازرگانانی كوردستان ده‌كات، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان له گه‌شتكردن بۆ وڵاتی چین به‌دوور بگرن و له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ڕێی ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته‌وه مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ڤایرۆسی كۆڕۆنا له چین و چه‌ند وڵاتێكی تر بڵاو بووه‌ته‌وه. ڤایرۆسه‌كه كوشنده‌یه و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌زاران كه‌سی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كردووه و مه‌ترسیی هه‌یه كه له‌چه‌ند وڵاتێكی تر بڵاو ببێته‌وه، كوردستانیش هه‌موو ڕێوشوێنێكی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه گرتووته به‌ر.
ئه‌وه‌مان پێ ڕاگه‌یه‌نراوه له‌بری گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته له ڕێی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنه‌وه مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان بكه‌ین
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م، خه‌سره‌و مه‌ولوود بازرگان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن یه‌كێتیی هاورده و ناردنكارانی كوردستانه‌وه ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه سه‌ردانی وڵاتی چین نه‌كه‌ین، بۆ كاروباری بازرگانی به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
ئه‌و بازرگانه ڕوونیشی كرده‌وه كه به فه‌رمی ئه‌وه‌مان پێ ڕاگه‌یه‌نراوه كه له‌بری گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته له ڕێی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنه‌وه مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان بكه‌ین.
پێشتر محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاندبوو، هه‌موو ڕێوشوێنێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیراوه‌ته به‌ر و تا ئێسته‌یش كوردستان له ناوچه سه‌لامه‌ته‌كانه و ئه‌و ڤایرۆسه نایگاتێ.
له‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشتر ڕاگه‌یاندرابوو كه له فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان ئامێری پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هاتنی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی بیانی پشكنین بكرێ.
كۆڕۆنا شه‌ش جۆری هه‌یه و له ڕێی ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، ئێسته زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه زۆر به‌خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه. تای زۆر به‌رز و كۆكه و ته‌نگه نه‌فه‌سی و ئاو هاتن به لووتدا دیارترین نیشانه‌كان تووشبوون له‌و ڤایرۆسه‌ن.