په‌رله‌مانتار و ئابووریناسانی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ گرنگیدان به وه‌به‌رهێنه‌ر و فراوانكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئابووری به‌رز ده‌نرخێنن و پێیان وایه، هه‌نگاوێكی بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان گرنگن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی كوردستان كۆبووه‌وه، ئه‌وه‌یش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتیی كاری وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان و پێشخستنی كاره‌كانیان.
حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ ته‌نیا بۆ داهات پشت به نه‌وت و ئه‌و پاره‌یه نه‌به‌ستێ كه له به‌غداوه ده‌نێردرێ
نه‌وزاد شێخ كامیل سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسانی كوردستان به "وشه"ی گوت، هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی ئابووری بۆ ئه‌وه‌یه هه‌رێم له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌وه كاریگه‌ری نه‌بێت وه‌ك بڕینی به‌شه بودجه له به‌غداوه و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه تووشی بوو.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ ته‌نیا بۆ داهات پشت به نه‌وت و ئه‌و پاره‌یه نه‌به‌ستێ كه له به‌غداوه ده‌نێردرێ و " كوردستان له ڕووی ئابووریه‌وه به‌هێزتر بكات".
نه‌وزاد شێخ كامیل پێی وایه، هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت ڕژدن بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری ببێته‌وه كه له داهاتوو له كوردستان ڕوو بدات.
لای خۆیه‌وه زیاد جبار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران له باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی لای وه‌به‌رهێنه‌ران كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 800 ملیۆن دۆلاره یه‌كه‌م هه‌نگاوی جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازییه.
ڕوونیشی كرده‌وه، جێگیركردنی بڕگه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكوومه‌ت لای سه‌رمایه‌داران زۆر لای حكوومه‌ت و په‌رله‌مان گرنگ بوو، به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ش هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری حكوومه‌ت.
به‌هێزكردنی ئابووری و زیادكردنی داهاتی ناوخۆی كوردستان یه‌كێكن له‌و ئامانجانه‌ی كه له‌به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ