له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان دووپات له‌وه كرایه‌وه كه پێویسته هه‌لی كار بۆ لاوان بڕه‌خسێنرێ.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كودستان كراوه.
وه‌به‌رهێنه‌رانی دڵنیا كرده‌وه كه حكوومه‌تی ھه‌رێم پاڵپشت و رێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ پرۆسه‌ی وه‌به‌رھێنان
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وه‌به‌رهێنه‌رانی دڵنیا كرده‌وه كه حكوومه‌تی ھه‌رێم پاڵپشت و رێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ پرۆسه‌ی وه‌به‌رھێنان و نه‌ھێشتنی رووتین له داوده‌زگاكانی حكوومه‌تدا.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی كرده‌وه كه "ئامانجمان ئه‌وه‌یه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ وه‌به‌رهێنان له گشت كه‌رته‌كان بهێنینه ئارا و ئاسانكاری پێویست بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی بكه‌ین" داوایشی كرد، پێویسته وه‌به‌رهێنان به پێی پلانێكی زانستی و پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هه‌رێمی كوردستان له رووی مادی و مرۆییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه ببێته بنكه‌یه‌كی بازرگانی گرنگ له عێراق و ناوچه‌كه‌دا. داواشی له كه‌رتی تایبه‌ت كرد كه هاوكاری حكوومه‌ت بكه‌ن له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و به‌كارخستن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكار بۆ گه‌نجه‌كانمان له كه‌رتی تایبه‌تدا كه پێویسته زیاتر گرنگی به گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت له ده‌رفه‌ته‌كانی كاركردندا.