سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، گۆرانكاری له پۆسته ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستی پێ كردووه و زۆرینه‌ی به‌رپرسه‌كان ده‌گۆردرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م، عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، به‌رنامه‌یه‌كی باش دانراوه بۆ ئاڵوگۆری پۆسته‌كان و گۆرانكارییه‌كانیش به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر ده‌بێ.
گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر جیاوازن
عه‌لی ڕه‌شید پێی وایه گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر جیاوازن و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت، كه‌سانی نوێ و گه‌نج له پۆسته نوێیه‌كان دیاری ده‌كرێن كه به‌توانا و شاره‌زا ده‌بن، بۆیه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی باشه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و پۆستانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه بڕیاره گۆڕانكاریان تێدا بكرێ، به‌ڵام دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ گۆڕانكاری له پۆسته ئیدارییه‌كان و دانانی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو ئه‌رێنی ده‌بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان پۆستی ئیداری له هه‌ولێر ئاڵوگۆڕی تێدا كرا و هه‌فته‌ی ڕابردوویش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر هاته گۆڕین.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم