سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رای ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له خاڵه سنوورییه‌كان هه‌یه و هه‌موو جۆره كاڵه‌یه‌ك هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م، عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له خاڵه سنوورییه‌كاندا، به چوار ڕێگه گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌موو جۆره كاڵه‌یه‌كیش هاورده ده‌كه‌ن كه زیانی 30 بۆ 40 ملیۆن دۆلار مانگانه له هه‌رێم كوردستان ده‌كه‌وێت.
شه‌وانه 150 بارهه‌ڵگر له‌و خاڵانه به‌بێ پشكنیین دێنه هه‌رێم
روونی كرده‌وه، هاورده‌كردنی گشت كاڵه‌یه‌ك به قاچاغ كه شه‌وانه 150 بارهه‌ڵگر له‌و خاڵانه به‌بێ پشكنیین دێنه هه‌رێم، هه‌ندێك كۆمپانیاش هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێك بكه‌ن له‌و سنوورانه به ملیۆنان دۆلار وه‌رده‌گرن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح دووپاتی ده‌كاته‌وه، هێنانی كاڵا به ناوی ترانزێت، به هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پێنج گومر ده‌ده‌ن، هۆكارێكی تری گه‌نده‌ڵییه و خه‌ڵك هه‌بووه شیش و چیمه‌تۆ و چه‌ندان جۆر كاڵای تری به ناوی ناردنی بۆ سووریا هێناوه، به‌ڵام ترانزێتی نه‌كردوه و له‌ناوخۆدا به‌كار هاتووه.
له درێژه‌ی نموونه‌كانی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، خه‌ڵك هه‌بووه یاسای لێبوردنی گومرگی به‌خراپ به‌كار هێناوه و به هۆی ئه‌و یاسایه‌وه كۆمه‌ڵێك شتی به قاچاغ هێناوه به‌بێ لێپرسینه‌وه.
له رابردوودا چه‌ندان به‌ڵگه له سه‌ر خاڵه سنوورییه‌كان بڵاو كرایه‌وه كه گه‌نده‌ڵی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌وڵی بنبڕكردنی ته‌واوی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه ده‌درێ و ڕێكخستنه‌وه‌یش بۆ كاری خاڵه سنوورییه‌كان ده‌كرێ.