له سنووری شارۆكه‌ی سۆران قوتابیانی پۆلی 12ی ده‌ره‌كی به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ناچاركراون ساڵانه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ڕوو له قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر بكه‌ن، ئه‌مه‌یش قوتابیانی نیگه‌ران كردووه .
قوتابیانی پۆلی 12ی ده‌ره‌كی و دانیشتووی ده‌ڤه‌ری سۆران جگه له خوێندن و خه‌می هێنانی نمره‌ی به‌رز ده‌بێت سه‌ره‌تا خه‌م له‌وه بخۆن بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كان 150 كیلۆمه‌تر ببڕن و بۆ تاقیكردنه‌وه بێنه هه‌ولێر.
به‌پێی ئه‌و سسته‌مه‌ی ئێسته زۆرێك له خه‌ڵكی له خوێندن ساردبوونه‌ته‌وه
مه‌مۆ ته‌ها یه‌كێكه له قوتابیانی پۆلی 12ی ده‌ره‌كی دانیشتووی شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ر به سۆرانه به "وشه "ی راگه‌یاند، ماوه‌ی سێ ساڵه خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی روو له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌یش گرفتی زۆری بۆ دروست كردووین و خه‌رجی زۆرمان ده‌چێت.
ئه‌و قوتابییه داوای كرد كه هۆڵی تاقیكردنه‌وه پۆلی 12ی ده‌ره‌كی له سنووری سۆرانیش بكرێته‌وه. وه‌ك خۆی گوتی، به‌پێی ئه‌و سسته‌مه‌ی ئێسته زۆرێك له خه‌ڵكی له خوێندن ساردبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" زۆرێك له قوتابیه كچه‌كانی پۆلی 12ی ده‌ره‌كی له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه رێگه‌یان پێ‌نادرێت بۆ تاقیكردنه‌وه ڕوو له هه‌ولێر بكه‌ن ئه‌مه‌یش زیان به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌گه‌یه‌نێت و بڕیارێكی وه‌زاره‌ت هۆكارێكه بۆ واز هێنانی چه‌ندان قوتابی .
لای خۆیه‌وه عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند جارێك ئه‌و داواكارییه‌ی قوتابیانی پۆلی 12ی ده‌ره‌كی ده‌ڤه‌ری سۆرانمان به‌رز كرده‌وه بۆ وه‌زاره‌ت تا له سۆران وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان بده‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌ت ئه‌و داواكاریه‌ی ئێمه و قوتابیانی ئه‌وكات په‌سه‌ند نه‌كرد.
دووپاتی له هاوكاری خۆیان كرده‌وه بۆ قوتابییان و داوای كرد وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆڵی تاقیكردنه‌وه له‌و سنووره بكاته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌ی ده‌ره‌كی وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ده‌نه‌وه و ده‌بنه‌وه قوتابی، زۆربه‌یان كارمه‌ند و پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌رن و ساڵانه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سۆران، زیاتر له هه‌زار قوتابی 12ی ده‌ره‌كی له سنووری سۆران مامه‌ڵه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
سۆران/ موڕشید برادۆستی