ده‌یان كتێب هه‌ن له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، به‌ڵام چۆنیه‌تى هه‌ژاربوون و مایه‌پووچى هیچ كتێبێكى له‌باره‌وه نه‌نووسراوه، هۆكاره‌كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نییه، كه‌س حه‌زى لێ ناكات، به‌ڵكو زیاتر به‌هۆى ئه‌وه‌یه هیچ هونه‌رێكى تێدا نییه، به پێنج هه‌نگاوى زۆر ئاسان ده‌توانیت له كاتێكى پێوانه‌یى مایه‌پووچ و بێ پاره بیت.
ماڵپه‌ڕى
ئه‌راجیك راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌م پێنج هه‌نگاوه بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه، هه‌ندێك رێنمایى ئه‌فسووناوى هه‌ن له جێبه‌جێكردنى كارى چاك هاوكارییت ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا پێشنیازى رێنامییهكى چاك ده‌كه‌ین، كه پێشتر له‌میانه‌ى ئه‌زموونى خۆت و كه‌سانى ده‌وروبه‌رت دهیزانییت، ئێمه لێره‌دا پێت ده‌ڵێین چۆن به پێنج هه‌نگاوى ئاسان و ساده مایه‌پووچ ده‌بیت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و راپۆرته له بوارى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى نووسراوه، ئامانجى وریاكردنه‌وه‌یه له مایه‌پووچى به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى توانج پێشه‌كییه‌كه‌ى نووسراوه، بۆیه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ده‌یه‌وێ مایه‌پووچ نه‌بێت و پاره گڵ بداته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت پێچه‌وانه‌ى ئه‌م هه‌نگاوانه كار بكات.
ته‌نیا بایه‌خ به ئاره‌زووت بده ئه‌وا زۆر به ئاسانى مایه‌پووچ ده‌بیت
هه‌نگاوى یه‌كه‌م: نه‌بوونى پلان بۆ خه‌رجى مانگانه
ئه‌مه به باشترین هه‌نگاو داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ مایه‌پووچ بیت ئه‌وا له‌سه‌ره‌تاى مانگه‌وه هیچ پلانێك بۆ خه‌رجییه‌كانت دامه‌نێ، بۆچى كۆشش ده‌كه‌یت بۆ دانانى پلان و بیركردنه‌وه له‌وه‌ى چى خه‌رج ده‌كه‌یت؟ ده‌توانى ئه‌و كۆششه بۆ شتێكى تر ته‌رخان بكه‌یت.
وه‌ك ده‌زانیت زۆر كه‌س به شێوه‌یه‌كى دروست بایه‌خ به‌م پلانه نادات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكمان له‌سه‌ر كاغه‌ز پلان داده‌نێین كه‌چى جێبه‌جێى ناكه‌ین، زۆرجاریش به‌هۆى تهمبهڵیمانه، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێ كه‌سێكى مایه‌پووچ بیت، ئه‌وا به زووترین كات فه‌رامۆش گشت پلانه‌كانت بكه ئه‌وا زۆر به ئاسانى بێ پاره ده‌بیت.
هه‌نگاوى دووه‌م: ئاره‌زووه‌كانت له‌سه‌رووى هه‌موو شتێك دابنێ
هه‌نگاوێكى تر بۆ مایه‌پووچى ئه‌وه‌یه، ئاره‌زووه‌كانت له‌سه‌رووى هه‌موو شتێك دابنێى، گوێ به‌وه نه‌ده‌یت ئه‌و ئارهزووانهت چه‌ندى تێده‌چێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مووچه‌ى مانگێكى ته‌واو بێت، ئه‌و كاته‌ى تۆ كار ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیا ئاره‌زووه‌كانت تێر بكه‌یت، ئه‌وا زۆر به ئاسانى مایه‌پووچ ده‌بیت.
جڵه‌وكردنى ئاره‌زوو نه‌ریتى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ پاره‌یان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌یانه‌وێ له كاتى تر‌ى گونجاو ئاره‌زووه‌كانیان تێر بكه‌ن، به‌ڵام تۆ وا نییت، به‌م كارهشت ئامانج دهپێكى و مایه‌پووچ ده‌بیت.
هه‌نگاوى سێیه‌م: ئه‌و شته‌ى ده‌یخوازى له هه‌ر كاتێك بیت بیكڕه
به‌لاى تۆوه گرنگ نییه ئێمه ئێسته له چ رۆژێكى مانگ داین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتى گرنگتر هه‌یه ده‌بێت له رۆژانى داهاتوو بیكڕیت، گوێ پێ مه‌ده، ئه‌ى له هه‌نگاوى دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه رێك نه‌كه‌ویت ئاره‌زووى تۆ له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.
بۆیه هه‌ر شتێك حه‌زى لێ ده‌كه‌یت، گوێ به كات مه‌ده و ئێسته بیكڕه، هیچ شتێكى خراپ روو نادات، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت مایه‌پووچ ده‌بیت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و نهریتهت به‌رده‌وام بیت.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شتى بچو‌وكیش بێت ده‌توانیت له پێنج رۆژى یه‌كه‌م ته‌واوى مووچه‌كه‌ت خه‌رج بكه‌یت، 25 رۆژه‌كه‌ى تریش مایه‌پووچ بیت.
كه‌سانێك كه نایانه‌وێ مایه‌پووچ بن، ئه‌وا له كڕینى شت ره‌چاوى كات و بودجه و دابینكردنى شته سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌نگاوى چواره‌م: هیچ پلانێكى بۆ كڕینى شته‌كان دامه‌نێ
بۆچى ده‌ته‌وێ به‌دواى به‌رهه‌مى گونجاو بگه‌رێت، بۆچى ده‌ته‌وێ بیر له دابینكردنى پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانت بكه‌یته‌وه، ئێمه له هه‌نگاوى یه‌كه‌مه‌وه وا رێككه‌وتووین بۆ ئه‌وه‌ى مایه‌پووچ بیت، ئه‌وا نابێت بیر له هیچ شتێك مه‌كه‌وه و له كڕینى شته‌كان ته‌نیا به‌گوێره‌ى ئاره‌زووى خۆت بڕیار بده. ئه‌مانه هه‌نگاوى ئهفسووناویین بۆ مایه‌پووچى.
هۆكارى مایه‌پووچى ئه‌وه‌یه پلانت بۆ خه‌رجى و پاشكه‌وت نه‌بێت
هه‌نگاوى پێنجه‌م: هه‌رگیز بیر له پاشكه‌وت مه‌كه‌وه
ئه‌گه‌ر تۆ هه‌نگاوه‌كانى تر جێبه‌جێ بكه‌یت، ئه‌وا ئه‌گه‌ر پێشنیازی پاشكهوتیشت بۆ بكرێت ناتوانى بیكه‌یت، چونكه چى پاشكه‌وت ده‌كه‌یت، خۆ تۆ فریاى تێركردنى ئاره‌زووه‌كانت ناكهوى. جیا له‌مه‌یش تۆ بڕوات به‌وه هه‌یه ئاره‌زووه‌كانت له سه‌رووى هه‌موو شتێكه، بڕوات به‌وه هه‌یه به‌پێى حه‌زى خۆت شت بكڕیت.
هه‌رچه‌نده له زۆر بڕگه‌دا ئه‌م راپۆرته به‌شێوه‌ى توانج نووسراوه و به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئه‌م پێنج هه‌نگاوه جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا بێگومان مایه‌پووچ ده‌بێت، به دڵنیاییه‌وه ئێسته كه‌سانێكى زۆر هه‌ن به‌م شێوازه ده‌ژین بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت له‌مه‌ودوا ئاگه‌دارى ئه‌م خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه بن و خۆیان لێ به دوور بگرن، له‌برى ئه‌وان پێچه‌وانه‌كه‌ى ئه‌نجام بده‌ن، واته پلانیان بۆ خه‌رج كردن هه‌بێت، له پلانه‌كانیشیان دوو شتى سه‌ره‌كى ره‌چاو بكه‌ن، یه‌كه‌م دابینكردنى پێداویستى سه‌ره‌كى و دووه‌میش پاشكه‌وت ئه‌گه‌ر به كه‌مترین بڕیش بێت.