ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە بەم دواییە مەترسییەكی گەوڕەی بۆ سەر گیانی ملیۆنان كەس لە سەرانسەری دنیا دروست كرد و نەتوانراوە چارەسەرێكی وردی بۆ بدۆزرێتەوە، توێژەران پێیان وایە ئەو ڤایرۆسە كە لە كۆتای مانگی رابردوو لە چین دیاركەوت و بۆ وڵاتانی تر بڵاو بووەوە، دەیان هەزار كەس تووشی دەبن و ماوەی چەند مانگێك بەردەوام دەبێت.
106 تووشبوو گیانیان لەدەست داوە و 60 تووشبویش چارەسەریان بۆ كراوە
بەپێی ئاژانسی
"فرانس پرێس"، دێڤید فیسمان، مامۆستا لە زانكۆی تۆرینتۆ كە شیكردنەوەی بۆ ئەو ڤایرۆسە كردووە ئاماژە دەكات، باشترین سیناریۆی گریمانكراو بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە وەرزی بەهار تا كۆتایی وەرزی هاوین كۆتایی دێت، لەوكاتەی ئەلیساندرۆ فیسبیتیانی، مامۆستا لە زانكۆی نۆرس ئیسترن كە ئەندامێكی تیمی توێژینەوەیە لەسەر ئەو ڤایرۆسە دەڵێت، شتێكی ئاوا نییە و دوای هەفتەیەك یان مانگێك كۆتایی دێت.
ئەو خەمڵاندنەی توێژەران ئەگەرچی دووپات نەكراوەیە، بەڵام پشت بە نموونەی بیركاری بۆ ژمارەی كردەنی حاڵەتەكانی تووشبوون و بەراوردكردنی بە پەتاكانی پێشوو دەبەستێت كە تا كۆتایی هەفتەی رابردوو توێژەران پێیان وابوو كە كەسانی تووشبوو ناتوانن پەتاكە بگوازنەوە ئەگەر نیشانەكانیان لەسەر دەرنەكەوێت وەك تا و كێشەی هەناسەدان و هەوكردنی سییەكان، بەڵام یەكشەمی رابردوو دەسەڵاتدارانی چینی رایان گەیاند كە دەكرێت پەتاكە لە ماوەی دوو هەفتەی سەرەتاشەوە بگوازرێتەوە.
لەوكاتەی بەرپرسانی تەندروستی ئەمەریكی رایان گەیاند كە ئەوان نەگەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە، بەڵام ئەگەر ئەوە راست بێت و لە قۆناغی سەرەتا تووشبوونەوە بگوازرێتەوە، ئەوە میكانیزمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەگۆڕێت.
بەپێی نوێترین ئامارەكانی تووشبووان لای بەرپرسانی تەندروستی چین، ژمارەی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەكە بوونە لەو وڵاتە گەیشتووەتە 4515 كەس و 106 كەسیش گیانیان لەدەست داوە و 60 كەسیش چارەسەریان بۆ كراوە و ئێستە ڤایرۆسی نەخۆشییەكە لە هەریەكە لە هۆنگكۆنگ و ماكاو و تایوان و تایلاند و ژاپۆن و كۆریای باشوور و ئەمەریكا و كەنەدا و ڤێتنام و سەنگاپوور و نیپال و فڕەنسا و ئوسترالیا و مالیزیا و ئەڵمانیا هەیە.