به‌پێی ئامارێكی نوێ، ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی قه‌ڵه‌وی بوون، گه‌یشتووه‌ته 10% ئه‌مه‌ش به‌پێی توێژینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان، ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه كه بۆ 195 وڵات ئه‌نجام دراوه و تێیدا ڕیزبه‌ندیی وڵاتان و ته‌مه‌نه‌كان دیاری كراوه خه‌ڵكی كوێ و مرۆڤی چ ته‌مه‌نێك زیاتر تووشی قه‌ڵه‌وی بوون، ده‌ركه‌وتووه، ته‌نیا له ناو منداڵاندا 107 ملیۆن كه‌س تووش بوون. زیاتر له 603 كه‌سیش به گشتی له دنیادا تووشی قه‌ڵه‌ویی زیاده‌ڕۆ بوون، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ئیتر وه‌ك نه‌خۆشی ته‌ماشا ده‌كرێ.
لە منداڵانیشدا زیادی کردووە
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه زانكۆی "واشنتن" ئه‌نجامی داوه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، له وڵاتانی وه‌ك چین، به‌ڕازیل و ئه‌نده‌نووسیا، ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی سێ ئه‌وه‌نده له نێو تازه‌پێگه‌یشتوواندا زیادی كردووه، واته له داهاتوودا ڕێژه‌ی تووشبوونیش به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و دڵ به‌رز ده‌بێته‌وه.
به گه‌شتی له به به‌راورد له نێوان ساڵانی 1980 تا 2015، له 73 وڵاتی دنیا ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز و ته‌نیا له منداڵاندا 5% به ده‌ست قه‌ڵه‌وی ده‌ناڵێنن.
خه‌ڵكی وڵاتی میسڕ یه‌كه‌من له دنیادا كه زۆرترین قه‌ڵه‌ویی مێردمنداڵیان تێدایه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ داهاتووی ئه‌و وڵاته دروست كردووه.
ڕێنماییه پزیشكییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، قه‌ڵه‌ویی هه‌ر مرۆڤێك به باڵای ده‌پێورێ، بۆ نموونه كه‌سێ باڵای 170 سم بێت، ئه‌گه‌ر نێر بێت، وا باشه 70 كیلۆ بێت و تا چه‌ند كیلۆیه‌كیش لا بدات هه‌ر ئاساییه، بۆ مێ چه‌ند كیلۆیه‌ك ده‌بێ كه‌متر بێت.