له توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیدا ده‌ركه‌وتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی گوێز سوودێكی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێ، سوودێكی تایبه‌تیشی بۆ پیاو هه‌یه، له ئه‌گه‌ری تووشبوون به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك ده‌یپارێزێ و توانای تواوایش به‌هێز ده‌كات.
له توێژینه‌وه‌یه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كە گوێز ئەگەری توشبوونی پیاوان بە شێرپەنجەی پرۆستات كەم دەكاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو زەیت و مادە سوودبەخشانەی لە پێكهاتەیدایە. توێژەرەكان دوا لە پیاوان دەكەن بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستیەكی باش بن، پێویستە رۆژانە سێ دەنك گوێز بخۆن.
جيا لە هەموو سوودەکانی تری، بۆ پیاوان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی تۆواو
بەپێی توێژینەوەكە گوێز بڕی كۆلیسترۆلی زیان بەخشی ناو جەستە كەمدەكاتەوە هەروەها زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كەنەخۆشی شەكرەیان هەیە چونكە رێژەی ئەنسۆلینی ناو خوێن رێكدەخات و ترشەڵۆكی ئەمینی و ئۆمیگا سێ بەجەستە دەبەخشێت و مرۆڤ دەپارێزێت لە ئەگەری توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ و گەشەی خانە شێرپەنجەیەكانیش رادەگرێت.
ماڵپه‌ڕی "میداكیل ده‌یلی" ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به بواری پزیشكی، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه توێژه‌رانی زانكۆی كالیفۆڕنیا، ڕایان گه‌یاندووه، خواردنی 75 گرام گوێز (چوار بۆ پێنج دانه) به شێوه‌ی ڕۆژانه، ده‌بێته هاوكاری و به‌هێزبوونی جووڵه‌ی تۆواوی پیاو، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 21 بۆ 35 ساڵه.
"ویندی ڕۆمینز" سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێ: زۆرخواردنی گوێز، ده‌كرێ وه‌ك چاره‌سه‌ریش به‌كار بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له‌و بواره‌دا هه‌یه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه 117 پیاو به‌شداربوون تێیدا و ته‌مه‌نیان له‌نێوان ئه‌و ته‌مه‌نانه‌یه كه پێشتر ئاماژه‌ی پێ كراوه، ده‌ركه‌وتووه، خواردنی 75 گرام، به ته‌واوی پێداویستیی جه‌سته پڕ ده‌كاته‌وه و ناشهێڵێ تووشی قه‌ڵه‌وبوون ببیت.