كاتێك ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆشایی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ گه‌ل و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، بۆ گێڕانه‌وه‌ی سۆزی خه‌ڵك بۆ خۆیان و دووباره ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعیه‌تدان به‌خۆیان، كار له‌سه‌ر شێوازی جیا جیا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان ڕای گشتی به‌رانبه‌ریان بگۆڕن و خۆیان وه‌ك پێویستییه‌ك نیشان بده‌ن بۆ ئه‌و دۆخ و سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌مه‌یش له زانستی ده‌روونناسی و پێوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان چه‌ندان ڕێ و شێوازی جۆراوجۆر هه‌یه، به وردی باسیان لێوه ده‌كه‌ین و دووه‌م بوار كه به چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، بریتییه له گۆڕینی ڕاستییه‌كان و ئاوهژووكردنهوهیان لای خه‌ڵك، له ڕێی ئامرازه‌كانی میدیاوه.
ئه‌و شێوازه‌ی گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و كێشكردنی ڕای گشتی، بریتییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و هه‌واڵی ناڕاست و تۆمه‌ت دروستكردن و داتاشین له ڕێی ئامرازه‌كانی میدیاوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستییه ئاشكرابووهكان بشاردرێنه‌وه و ناڕاستییه دروستكراوه‌كان له هزری خه‌ڵك شوێنیان بگرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش چیرۆكی سه‌یر و زانیاری نهێنی و هه‌واڵگری هه‌ندێجار بڵاو ده‌كرێنه‌وه، یان ڕووداوی سه‌یر و گه‌وره دروست ده‌كرێن، له ڕووكه‌ش دا وه‌ك ڕاستی ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام له ژێره‌وه دروستكراو و به‌رنامه بۆ دانراون.
له ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی پلانی گۆڕینی ڕاستییه‌كان بۆ ناڕاستییه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی گرووپی خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا بێتاوانه‌كان ده‌بن به تاوانبار و تاوانباره‌كانیش ده‌كرێن به پاڵه‌وان، له سه‌رده‌می ئێسته‌یش زۆرتر به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئایدلۆجییهوه، ئه‌و پیلانه جێبه‌جێ ده‌كرێن، تا سه‌رنجی خه‌ڵكی له‌سه‌ر چینی سیاسه‌تكاران لاببرێت.
یه‌كێك له‌و شێوازانه‌ی كه له ئه‌وروپا به ته‌واوی ئاوهژووكراوهتهوه، بریتییه له هێرشكردنه سه‌ر كۆچبه‌ران و بیانییه‌كان له وڵاتانی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن گرووپه نهتهوهپهرستهكانهوه، كه زۆرجار كوشتنی خه‌ڵكی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تێكڕای وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌م هێرش و په‌لاماردانانه به تیرۆریستی ناو نابه‌ن و ته‌نیا به ڕووداوی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو ده‌به‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌م دیارده‌یه به ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ندووه و له ئه‌ڵمانیا ته‌نیا له ساڵی 2016 زیاتر له سێ هه‌زار و 500 ده‌ستدرێژی و هێرش بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران ئه‌نجام دراوه.
بكوژی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی بێ‌تاوان له ڕۆژهه‌ڵات ناوی تیرۆریسته و له ڕۆژئاوا پێی ده‌گوترێ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه!
خوان كولی مێژوونووسی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه، باس له پرۆسه‌ی یارییكردن به چه‌مك و ڕاستییه‌كان ده‌كات، بۆ تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به‌شێك له تاوانه‌كان هاوشێوه‌ی یه‌كترن، به‌ڵام بۆ گرووپێك ده‌بێته كارێكی تیرۆریستی، كه‌چی بۆ گرووپی دووه‌م ده‌بێته كێشه و ڕووداوی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیانووی نه‌خۆشی ده‌روونی بۆ تاوانباره‌كان ده‌هێننه‌وه، كه‌وایه گومانی تێدا نییه، تیرۆریسته‌كانیش نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه.
چونكه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ردوولا خه‌لكی بێ‌تاوان ده‌كوژن و مافی ژیانیان لێ ده‌ستێننه‌وه، بۆیه هه‌ردووكیان پێناسه‌ی تیرۆر ده‌یانگرێته‌وه، به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌م چه‌مكه‌یان بۆ خه‌ڵكی خۆیان گۆڕیوه و باوه‌ڕیان بهدنیاش هێناوه كه ئه‌و هێرشانه‌ی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو كرایه سه‌ر قوتابخانه‌كان له ئه‌مه‌ریكا و هێرشكردنه سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزلاند، به كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژمار كران و میدیای ڕۆژئاوایش به چڕی كاری له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئه‌و هزره كرد له مێشكی تاكه‌كان.
بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ستی پێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆ داوای مافێك هاتبنه سه‌ر شه‌قام، به ڕووداوێك داواكه‌یان له‌بیر ده‌به‌نه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كه بۆ شتێكی تر ده‌گۆڕن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدایه
ئه‌وان هاتوون جیاوازی گه‌وره‌یان دروست كردووه، له‌سه‌ر تاوانێك كه یه‌ك ڕیشه‌ی هه‌یه هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی بدات، بۆیه ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب بێ و خه‌ڵك بكوژێ تیرۆریسته و ئه‌وه‌یشی لای خۆیان بێ، خه‌ڵك كۆمه‌ڵكوژ بكات، نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌مشێوه‌یه ڕێ ناده‌ن ناوی تیرۆر بخرێته پاڵ تاوانبار و بكوژه‌كانیشیان، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان كه‌م ببێته‌وه و خه‌ڵكی به چاوێكی تر سه‌یریان بكه‌ن.
جیا له‌وه‌یش له كاتی دروستبوونی ته‌نگژه‌ی سیاسی و ئابووری، ئه‌وان به ئاشكراكردنی ئابڕووچوونێك، سه‌رنجی خه‌ڵك له‌سه‌ر ته‌نگژه‌كان په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن، زۆرجاریش دۆخه‌كه به نهێنی ده‌هێڵنه‌وه، تا لایه‌نێكی تر په‌رده له‌سه‌ر ته‌نگژه‌كان هه‌ڵده‌داته‌وه، كه ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو له لبنان ڕووی دا.
ڕیشه‌ی گۆڕینی چه‌مكه‌كان و ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی
ڕاستییه‌كان مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و پێشتریش كریستیان و مسوڵمانه‌كان مامه‌ڵه‌یان به چه‌مكه‌كان كردووه، كوشتنی خه‌ڵكی یه‌كتریان به به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خودا و كاركردن له پێناوی خودا ناوبردووه، له به‌رانبه‌ر كوژرانی خه‌ڵكی خۆیشیان له جه‌نگه‌كان به شه‌هید له ڕێی خودا ناوبردووه، كه ئه‌مانه‌یش له بنه‌ڕه‌تدا بۆ شه‌ڕی ئایینی نێوان هه‌ردوو ئاینه‌كه نه‌بووه، به‌ڵكوو له ئه‌نجام دا، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌ردوولا بووه، تا شكۆ و ده‌سه‌ڵات و سنووری خۆیان بپارێزن و فره‌وانتری بكه‌ن.
لێره كلیك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌م