ساڵانێكی زۆر نییه و ته‌نیا 17 ساڵ پێش ئێسته، ئه‌مه‌ریكا ڕژێمی به‌عسی له‌ناوبرد و حاكمی مه‌ده‌نی عێراقیش ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان بوون، به‌ڵام به به‌روارد له‌گه‌ڵ ئێسته دۆخه‌كه به ته‌واوی جیاوازه و ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه‌ی یه‌كجار گه‌وره‌ی له عێراق كردووه، له دروستكه‌ری بڕیار و دانانی سه‌ركرده‌كان به ویستی خۆی له عێراق، بۆ لایه‌نێكی لاواز گۆڕاوه، كه به به‌رده‌وامی سه‌رباز و دیپلۆماتكار و هاووڵاتییانی له عێراق هه‌ڕه‌شه و فشاریان له‌سه‌ره.
هه‌ینی ڕابردوو له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌دری ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانی سائیروون له به‌غدای پایته‌خت خۆپێشاندانی ملیۆنی بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ساز كرا، له ڕۆژانی ڕابردوویش سێ مووشه‌ك له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه و برینداربوونی كه‌سێكی لێ كه‌وته‌وه.
بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان و پاراستنی سه‌رباز و دیپلۆماتكار وایلێهاتووه كه مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی جارێك پێوه‌ندی به عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق بكات و ناڕه‌زایی واشنتنی پێ بگه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێ دۆخه‌كه به‌ره‌و گرژی زیاتر بڕوات و كاردانه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به‌رده‌وامی ده‌بێ و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له هه‌وڵدان بۆ بێزاركردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناوه‌ستن و به‌رده‌وام ده‌بن له كێشه دروستكردن و فشار و هه‌ڕه‌شه و هێرشی پچڕ پچڕ بۆ سه‌ر بنكه و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
ئه‌گه‌ر به‌رواردی ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا به 2003 بكه‌ین، ئه‌وا به ته‌واوی بۆ واشنتن و هه‌موو كه‌سێكیش ڕوون ده‌بێته‌وه، كه تاچه‌ند پێگه و هه‌ژموونی خۆی له ده‌ستداوه، ئێران به به‌رنامه و پلانی ورد جیا له دروستكردنی گرووپی چه‌كداری فه‌رمی به ناوی حكوومه‌تی عێراق و گۆڕینی هزری عێراقییه‌كان بۆ دژایه‌تیی ئه‌مه‌ریكییه‌كان توانیویه‌تی، هه‌موو عێراقییه‌كان له باشوور و ناوه‌ڕاست بكاته دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مه‌ریكا، بێگومان مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكایش له‌گه‌ڵ كۆی جه‌ماوه‌ری باشوور و دژ به ئه‌مه‌ریكا كارێكی ئاسان نابێت، ئه‌مان له‌شكرێك یان سه‌ركرده‌یه‌كی هاوشێوه‌ی قاسم سوله‌یمانی نین كه هێرشی بكاته سه‌ر و له‌ناویان ببات.
له 2003 ئه‌مه‌ریكا حاكمی داده‌نا و ئێسته‌یش تكای پاراستنی هێزه‌كانی ده‌كات
جاران ئه‌مه‌ریكا جیا له‌وه‌ی به ویستی خۆی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای عێراقی داده‌نا و مافی بازرگانی و كاركردنی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق به ته‌واوی وه‌رگرتبوو، ئێسته ته‌نیا ده‌یه‌وێ خۆی بپارێزێت، زۆرێك له كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق كشاونه‌ته‌وه و دوای ده‌سبه‌كاربوونیشی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی چینی كرد و گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی بازرگانی و گه‌شه‌پێدان و بنیاتنانی له‌گه‌ڵ چین واژوو كرد كه گوژمه‌ی سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان ده‌گاته نزیكه‌ی 50 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هه‌موو سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی پێشووی عێراق به گلۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریكا پۆسته‌كه‌یان وه‌رگرت له ئه‌یاد عه‌لاوی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و نووری مالیكی دا، به‌ڵام له 2014 به ته‌واوی كۆسپی بۆ دروستبوو، كاتێك سوننه و كوردیش بێزارییان له مالیكی ده‌ربڕی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كه كاندیدی نزیكی ئێران بوو پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرت و دواجاریش عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هه‌مانشێوه، واته ماوه‌ی دوو خولی سه‌رۆك وه‌زیران، ئێرانی براوه‌ی یه‌كه‌می هاوكێشه سیاسییه‌كانه له عێراق جیا له‌وه‌ی له ڕووی ته‌ناهی و ئابوورییه‌وه‌یش عێراقی كۆنتڕۆڵ كردووه.
ئێران له دوای ڕووخانی به‌عس و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای مه‌هدی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان شێوازی كاركردنی له عێراق به ته‌واوی گۆڕی و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بوو ڕووبه‌ڕوو دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵكوو هه‌وڵی بنیاتنانی ژێرخانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی گه‌وره‌ی دا له عێراق، تا به خودی عێراقییه‌كان ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ببێته‌وه، ئه‌وه‌یشی ئێسته ده‌یبینن به‌رهه‌می ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه قاسم سوله‌یمانی و سوپای پاسداران چه‌ندان ساڵه كاریان له‌سه‌ر كرد، ئه‌مه‌ریكا به‌رگه‌ی نه‌گرت و هیچ چاره‌سه‌رێكی نه‌ما و دواجار قاسم سوله‌یمانی بۆردمان كرد، به‌ڵام ئه‌مه دوای ئه‌وه دێ، كه زۆربه‌ی سیاسییه شیعه‌كان و شه‌قامی شیعیش بوون به نیمچه قاسم سوله‌یمانییه‌ك دژی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ئێران چه‌ندان ساڵه كارده‌كات تا به خه‌ڵكی عێراق ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه و ئه‌مه‌یش خه‌ریكه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت
هه‌رچه‌نده ئێسته ئه‌مه‌ریكا دركی به‌و شكسته گه‌وره‌یه كردووه و ده‌یه‌وی هاوسه‌نگی بگه‌ڕێنێته‌وه و به هه‌ر نرخێك بێ له عێراق بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌سته‌مه حكوومه‌تی ئێسته و داهاتوویش به‌هۆی فشاری شه‌قام و خۆپێشاندان و پێگه و هه‌ژموونی میلیشیاكانی ئێران له به‌غدا بتوانن به ڕوونی پشتیوانی له مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق بكه‌ن، كه ئه‌مه‌یش حكوومه‌تی تره‌مپی تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره كردووه و هه‌رچۆنێك بێ ده‌یانه‌وێ عێراق له ده‌ستی ئێران و ڕووسیا و چین ده‌ربهێنن، كه خه‌ریكه له ڕووی ئابووری و چه‌ك و سیاسی و سه‌ربازییه‌وه عێراق هه‌ڵده‌لووشن و ده‌یانه‌وێ له دابه‌شكردنی كێكی عێراق پشك و پارچه‌یه‌كی بچووكیشی به‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌وێت. تا ئێسته‌یش ڕوون نییه تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی له ستراتیجی مانه‌وه له عێراق و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێشووی خۆیان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، یان تووشی شكستی گه‌وره و جێهێشتنی یه‌كجاره‌كی عێراق ده‌بن.