به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كان له ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی ئاشكرای كرد، كه
هاوپه‌یمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران و قه‌ته‌ڕ خه‌ریكی دروستكردنین، دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و وێرانی و ئاڵۆزی زیاتر ده‌بات و كاره‌ساتی گه‌وره‌تر له ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
یوسف بودانسكی له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه وڵاتانی ناوچه‌كه لاوازن، به تایبه‌ت عێراق و سووریا و لبنان و ناوچه‌ی فه‌له‌ستین و لیبیا و توونس و وڵاتانی تری جیهانی ئیسلامی، بۆیه هه‌ریه‌ك له تاران و ده‌وحه و ئه‌نكه‌ره له ڕێی ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌یانه‌وێ هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر وڵاته لاوازه‌كان بسه‌پێنن و به ته‌واوی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاراسته‌یان بكه‌ن و بیری ئیسلامی توندڕۆیش له ناوچه‌كه و جیهان په‌ره پێ بده‌ن.
به‌ره‌ی سعوودیه و ئیمارات و میسڕ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و ناوچه‌كه ده‌بێته‌وه گۆڕه‌پانێی ململانێیه‌كی قووڵتر
ئاماژه‌ی داوه، له بنه‌ڕه‌تدا پرۆسه‌كه به‌كارهێنانی ئایین و كۆمه‌ك و هاوكارییه بۆ ئه‌و وڵاتانه و پشتیوانی سیاسی و سه‌ربازییانه بۆ مه‌به‌ست و سوودی ئه‌و سێ وڵاته، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ به ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا بخاته نێو گڕی ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیاتر.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێ، سێكوچكه‌ی ئه‌و سێ وڵاتان و كاردنیان له‌سه‌ر وڵاتانی لاوازی ناوچه‌كه و جیهانی ئیسلامی، بێگومان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سعوودیه و ئیمارات و میسڕی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له‌و وڵاتانه‌ی ململانێ‌یان له‌سه‌ره ببنه قوربانی و دۆخی ژیان و گوزه‌رانیان ڕۆژ دوای ڕۆژ خراپتر بێت.