ڤایرۆسه مه‌ترسیداره‌كه‌ی چین، ڕۆژ دوای ڕۆژ له وڵاتانی تری دنیا بڵاو ده‌بێته‌وه و ڕێژه‌ی تووشاران و مردووانیش به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه ڕووی له زیادبوونه‌وه، هه‌نگاوه‌كانی خۆپاراستن و ڕێگریكردن له تووشبوون به‌م ڤایرۆسه یه‌كێكه له زانیارییه پڕ سووده‌كان و میدیا پزیشكییه‌كان به چڕی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و پسپۆرانیش داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن به ڕێنماییه‌كان پابه‌ند بن و هاوكارییان بن له زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره.
ڤایرۆسی
كۆڕۆنا له ماوه‌ی ڕابردوو له شاری ووهانی چین یه‌كه‌م حاڵه‌تی تۆماركرا و ئێسته‌یش ئه‌و شاره 13 ملیۆن كه‌سییه شه‌قامه‌كانی چۆڵن و ژماره‌ی تووشبووانیش به‌م په‌تایه گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و 500 كه‌س و 100 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، جیا له چه‌ند وڵاتێكی كیشوه‌ری ئاسیا، ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپایش و زۆرێك له وڵاتانیش حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌ندروستی و ڕێوشوێنی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
پسپۆرانی بواری ڤایرۆس و نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند ڕێنماییه‌كیان خستووه‌ته ڕوو و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی پێڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌وا له تووشبوون به‌م ڤایرۆسه دوور ده‌بن و ژیانیان سه‌لامه‌ت ده‌بێت، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: پاكوخاوێنی گرنگترین ڕێگه‌یه بۆ دووربوون له‌و ڤایرۆسه، بۆیه پاكوخاوێنی خۆت بپارێزه و ئه‌و خواردنانه‌یشی كه ده‌یخۆن به پاكی ئاماده‌ییان بكه.
به پێڕه‌وكردنی ئه‌م ڕێنماییانه به ته‌واوی سه‌لامه‌ت ده‌بیت
دووه‌م: له ئه‌گه‌ری به‌ربڵاوبوونی نه‌خۆشییه‌كه له وڵات یان شاره‌كه‌ت، پێویسته ده‌سبه‌جێ ماسك به‌كاربهێنیت.
سێیه‌م: له‌كاتی پژمین به كلێنس ده‌م و لووتت دابپۆشه و دواتریش به پاكی بیانشۆره.
چواره‌م: زۆرترین جار ده‌سته‌كانت بشۆ و به پاكی بیهڵه‌وه.
پێنجه‌م: خۆت به دوور بگره له‌و كه‌سانه‌ی كه كۆكه و هه‌ڵامه‌ت و تا و سكچوونیان هه‌یه، چونكه مه‌ترسی هه‌یه تووشی ئه‌مجۆره ڤایرۆسه بووبن.
شه‌شه‌م: پشكنینی پزیشكی له‌یاد مه‌كه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌یان كردووه كه ڤایرۆسه‌كه‌ی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه، پێویسته پشكنینی ورد ئه‌نجام بده‌ن، چونكه كاریگه‌ری ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه و له جووڵه‌خستنی مرۆڤ دوای 14 ڕۆژ له تووشبوونی به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت.